له‌سه‌رهێل 56
سێ‌شه‌مه 9 سه‌رماوه‌ز 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
رژیمی ئێران هۆی نائەمنی ناوچەكەیە

 رۆژی یەكشەممە 19ی سەرماوەزی 1396، شێخ محەممەد بن زاید ال نهیان وەلیعەهدی ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی لە دیدارێكدا لەگەل گروپێكی ئەندامی ئەنجومەنی واشینگتن بۆ سیاسەتی خۆرهەڵاتی ناوەراست، رژیمی ئێرانی وەك هۆكاری نا ئەمنی ناوچەكە ناساند و ووتی: رێگە چارەی یەمەن ئەوەنیە كە چەكدارانی وەك حوسیەكان لە دەرەوەی چوارچێوەی دەوڵەت و قانون لە یەمەندا كار بكەن و هەركات بیانهەوێ‌ لە ناوچەكەدا ئاژاوە ساز بكەن.

 

وەلیعەهدی ئیمارات بە ئیشارەكردن بە پشتیوانیەكانی رژیم لە حوسیەكان وتی: ئاشكرایە كە كام وڵاتی ناوچە ئەم موشەكانەی داوەتە گروپە چەكدارەكانی حوسی، ئەوانەی كە ئەم موشەكانەیان داوەتە دەست حوسیەكان خوازیاری پەرەپێدانی بشێوین لە ناوچەكەدا.
ڕێکه‌وت: 2017-12-11 09:00:34
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی