له‌سه‌رهێل 60
سێ‌شه‌مه 9 سه‌رماوه‌ز 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
ئابلۆقەکانی ئامریکا كاریگەریان لە سەر ئابوری ئێران داناوە

 هەواڵدەری رۆیتەرز لە راپورتێکدا لە بارەی پێشکەش کردنی گەڵاڵەی بودجە بە مەجلیسی رژیم لە لایەن ئاخوند رۆحانی ئاماژەی بەوەداوە كە: رۆحانی رۆژی یەکشەممە بودجەی ساڵی داهاتووی لە دەورو بەری ۱۰٤میلیارد دۆلاری پێشکەش کرد.

ئەمە لە کاتیکدایە کە ئابووری و داهاتەكانی دەوڵەت كەوتۆتە ژێر كاریگەری ئابلۆقەكانی ئامریكاوە.

بێکاری بەشێوەیەكی رەسمی لەدەوروبەری ۱۲و نیو لە سەدەو یەکێكە لە هۆکارەکانی نارەزایەتی خەڵک. لە لایەکی دیکەوە دۆناڵد ترامپ بە توندی دژ بە رژیمی ئێران کار دەکات و  وتویەتی دەبێت پڕۆگرامی موشەکی ئەو رژیمە راوەستێ و داوای کردوە  ئێران بە هۆی دەستێوەردان  لە یەمەن وسوریە سزا بدرێ. هەروەها دۆناڵد ترامپ تەئیدی نەكردووە كە کردەوەكانی رژیمی ئێران  بە پێی بەرجام نیە، و پێشێلکردنی  رێکەوتنی ناوکەییە و لەوانەیە کۆنگرەی ئامریکا دیسان ئابلوقەكانی پێشوو كە هەڵوەشابوونەوە یان ئابلۆقەی نوێ دژ بە ئێران بسەپێنێ.

 

ئەم هەڕەشەیە زۆربەی ئەو بانک و کۆمپانیا دەرەكیانەش دەگرێتەوە كە لەگەڵ رژیمدا كەوتوونەتە موعامەلە.
ڕێکه‌وت: 2017-12-11 09:14:18
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی