له‌سه‌رهێل 40
سێ‌شه‌مه 9 سه‌رماوه‌ز 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
پێنج زیندانیی لە شاری کرماشان ئێعدام کران

دەزگای سەركوتگەری قەزایی رژیمی ئاخوندی ئێران، ٥ زیندانیی بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست لە زیندانی ناوەندیی  شاری كرماشان لەسێدارە دا.
بەپێی هەواڵەكان، ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی سەرماوەز، ٥ زیندانیی لە زیندانی ناوەندیی دێزڵاوای شاری کرماشان لەسێدارە داوە كە ناوی یەكیان بریتیە لە "کەیکاووس ئاشووری".
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، لەو بارەوە رایگەیاند ئەو ٥ زیندانییە بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست بە "قیساس" مەحکووم و ئێعدام کراون.
ڕێکه‌وت: 2017-12-12 20:19:28
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی