له‌سه‌رهێل 60
سێ‌شه‌مه 9 سه‌رماوه‌ز 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
هاتووچۆی پاسدارقاسم سولەیمانی بۆ عیراق و سوریە، پیشێلكردنی یاساو رێسا نێونەتەوەییەكان

 ئەنتۆنیۆ گوتەرز سكرتێری گشتی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، هاتووچۆی پاسدار قاسم سولەیمانی سەركردەی هێزی ترۆریستی قودسی رژیم بۆ سوریەو عێراق بە پێشێلكردنی بریارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان زانی. بەو پێیەی كە ناوبراو بەپێی ئەو بریارنامەیە سەفەركردنی لێ قەدەغە كراوە.

رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان ساڵی رابردووش بەهەمان شێوە بوونی قاسم سولەیمانی لە عێراق دا بە پێشێلكەری ئابلۆقەكانی ساڵی 2007 زانی.

 

سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان هەروەها ئاماژەی بە بابەتی هەڵدانی موشەكی بالستیكی لەلایەن چەكدارە حوسیەكان لە یەمەنەوە بۆ عەرەبستانی سعودی كردو گووتی:كارناسانی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە ماوەی 17 بۆ 21ی نوامبر، لێكۆڵینەوەیان لەسەر پاشماوەی ئەم موشەكانە و وێكچوونیان لەگەڵ كەرەستە جەنگیەكانی  رژیمدا بووە.
ڕێکه‌وت: 2017-12-13 14:09:41
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی