له‌سه‌رهێل 68
سێ‌شه‌مه 9 سه‌رماوه‌ز 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئا‌مریكا: رژیمی ئێران سەرچاوەی پشێوییه‌ لەناوچەكەدا

 راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئا‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت: دەبێ پێوەندیەكانی سوپای پاسداران بخرێتە ژێر چاودێریەوە هاوكات ئیداره‌ی ئه‌مریكا گرنگی به‌ كێشه‌ی كوردستان و عێراق ده‌دات و ده‌شڵێت: شاره‌كانی كوردستان پێشكه‌وتوون، به‌ڵام كێشه‌ی داراییان هه‌یه‌.

هێربێرت ماكماسته‌ر راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌: پێویسته‌ سه‌ركردایه‌تی كوردستان و عێراق به‌ یه‌كه‌وه‌ كاربكه‌ن. له‌سه‌ر رۆڵی رژیمی ئێرانیش، ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئامریكا ده‌ڵێت: سوپای پاسداران جیاوازییه‌كانی نێو لایەنەكانی كوردستانی قۆستووه‌ته‌وه‌.

 

 هاوكات راوێژكاری ئاساییشی نەتەوەیی ئامریكا به‌ئاشكرا گوتی: رژیمی ئێران ھەوڵ دەدات جۆرە دەوڵەتێكی وەھمی دروست بكات بۆ ئەوەی شەڕێكی تائیفی مه‌زهه‌بی دروست بكات و پشێوی لە ناوچەكەدا بنێتەوە. ئەو بارودۆخەش، كە رژیمی ئێران دروستی كردووە و خۆی بە پارێزگاری شیعەكان لەقەڵه‌م دەدات, وا دەكات رێكخراوی تیرۆرستی بارودۆخی تائیفی بقۆزنەوە و بە ویستی خۆیان هاتووچۆ بكەن و تیرۆر و توندوتیژی بڵاو بكەنەوە.
ڕێکه‌وت: 2017-12-14 14:04:05
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی