له‌سه‌رهێل 39
سێ‌شه‌مه 9 سه‌رماوه‌ز 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
نەتەوەیەكگرتووەكان: رژیمی ئێران داوای ئەو رێكخراوە بۆ راگرتنی بەرنامەی موشەكی لەبەر چ

 ئانتۆنیۆ گوترس سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە راپۆرتێكدا بۆ ئەنجومەنی ئاسایش رایگەیاند رژیمی ئێران خواستەكانی ئەو رێكخراوەی بۆ راگرتنی بەرنامەی مووشەكی بالستیك لەبەرچاو نەگرتووە.

سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لەو راپۆرتەدا داوای لە رژیمی ئێران كردبوو، بەهۆی ئەوەی تاقی كردنەوەی مووشەكی دەتوانێ‌ ببێتە هۆی پەرەسەندنی كێشەكان، خۆ لە تاقی كردنەوەكان بەدوور بگرێ. 

 

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەری ئاسۆشێتدپرێس سكرتێری نەتەوە یەكگرتووەكان لەو راپۆرتەدا لەبارەی هاویشتنی دوو مووشەك لە یەمەنەوە بۆ عەرەبستان وتی: لێكۆڵینەوە لەوە دەكا كە بزانن رژیمی ئێران ئەو مووشەكانەی بە تاقمە چەكدارەكانی حوسی داوە. ئەو راپۆرتە لە كاتێكدا پێشكەش كراوە كە نیكی هێلی نوێنەری ئەمریكا لە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە راگەیەندراوێكدا وتوویەتی بەڵگەی سەڵمێنەر دەخاتەروو كە رژیمی ئێران مووشەك بە تاقمە چەكدارەكانی حوسی دەدا.
ڕێکه‌وت: 2017-12-14 14:09:39
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی