له‌سه‌رهێل 49
سێ‌شه‌مه 9 سه‌رماوه‌ز 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
لە ئێران كرێنشینی 83 لەسەد پەرەی سەندووە

 بەپێی هەواڵی هەواڵدەریە حكومەتیەكان، لە ئێران لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا ئاماری كرێچیەیەتی بەرێژەی 83 لە سەد پەرەی سەندووە.

سایتی حكومەتی ئابوری ئانلاین لە راپۆرتێكی تایبەت بە ئامارەكان بەم شێوەیە راپۆرتی داوە كە لە ساڵی 1385  رێژەی كرێچی پارێزگاكانی تاران و البورز لە  35 بۆ 40 لە سەدی هەموو ئێرانی لە خۆگرتووە و لە ساڵی 1385 تا ساڵی 1395 رێژەی پەرەسەندنی كرێنشینی لە پارێزگاكانی تاران و البورز گەیشتۆتە زیاتر لە 40 لە سەد و هەروەها لە پارێزگاكانی كرماشان و ناوەند (مركزی) ئەم پەرەسەندنە لە 35 بۆ 40 لە سەد گەیشتووە. 

ئەم سایتە حكومەتیە بە بەراوردكردنێكی گشتی پیشانی دەدات كە لە ساڵی 1385 زۆربەی پارێزگاكانی ئێران كەمتر لە 20 لە سەدی خانەوادەی كرێنشینی هەبووە، بەڵام لە ساڵی 1385 تەنیا دو پارێزگا لە تەواوی ئێراندا واتا ئەردەبیل و چوار مەحەلی بەختیاری كەمتر لە 20 لە سەد خانەوادەی كرێنشینی هەیە.
ڕێکه‌وت: 2017-12-15 12:42:23
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی