له‌سه‌رهێل 73
دووشه‌مه‌‌ 3 خه‌زه‌ڵوه‌ر 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
لە سەردەشت و ورمێ دوو کۆڵبەر بریندار بوون

لەماوەی حەوتووی رابڕدوودا دوو کۆڵبەر لە سنوری سەردەشت و ورمێ بە تەقەی راستەوخوی هێزەکانی رژیمی ئێران بریندار بوون.

بە پێی هه وال، شەوی سێ شەممە ٥ی بەفرانبار کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەردەشت بەناوی قادر ئازادە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە جینایەتکارەكانی رژیمی ئێران لە سنوورەكانی ئەو شارەدا بریندار بوو.

ئەمە لەکاتێکدایە کە رۆژی پێنج شەممەی حەوتووی رابردوو ۳۰ی سەرماوەز هێزە سەرکوتگەرەكانی رژیمی ئێران لە سنووری ورمێ لە ناوچەی سۆما و برادۆست بەتەقەی راستەوخو لە پۆلێك کۆڵبەر، کۆڵبەرێکی گەنج بە نێوی مەزهەر سەلحشووری بە توندی بریندار دەكەن.
ڕێکه‌وت: 2017-12-28 13:48:25
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )





دیمانه

سیاسی