له‌سه‌رهێل 86
دووشه‌مه‌‌ 3 خه‌زه‌ڵوه‌ر 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
دەستبەسەرکرانی هاوڵاتیەکی مەریوانی لەلایەن هێزەکانی رژیمەوە

بەپێی هەوال،ڕۆژی چوارشەممە  ٦ی بەفرانبار،  نەجمەدین فەرەجی هاووڵاتی مەریوانی کە پێشتر لەلایەن دادگای سەرکوتگەری رژیم لە  شاری مەریوان بە تۆمەتی ”چالاکی دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی رژیم“ حوکمی ١٥ مانگ زیندانی بەسەر دا سەپابوو، دەستبەسەر و رەوانەی گرتووخانە  کرا. 

نەجمەدین فەرەجی خەڵکی ئاوایی ”لەنج ئاوا“ی مەریوانە کە ڕێکەوتی ٢ی پووشپەری ساڵی ١٣٩٥ لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی رژیمی ئێران دەستبەسەر و بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان برابوو.

ناوبراو دوایی بە دانانی بارمتە لە بەندیخانە ئازاد کرا و لە کۆتاییدا دادگای رژیم لە  شاری مەریوان حوکمی ١٥ مانگ زیندانی بەسەردا سەپاند.

 

ئەو بەندکراوە کوردە ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندی شاری مەریوان ڕاگیراوە.
ڕێکه‌وت: 2017-12-29 13:47:17
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )





دیمانه

سیاسی