له‌سه‌رهێل 68
سێ‌شه‌مه 9 سه‌رماوه‌ز 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
راگەیەندراوی چوار راپۆرتدەری تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لەسەر راپەرینی جەماوەری ئێرا

 چوار راپۆرتدەری تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە راگەیەندراوێكی هاوبەشدا نیگەرانی خۆیان لە سەركوتی جەماوەری راپەریو لەلایەن رژیمی ئێرانەوە دەربری.

لە راگەیەندراوی راپۆرتدەرانی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان دا هاتووە: خواستی راپەریوان لە ئێران بۆ ئازادی و ژیان و مافەكانیانە. ئێمە نیگەرانی توندی خۆمان لەو راپۆرتانەی لەبارەی كوژرانی زیاتر لە 20 كەس بەتایبەت منداڵان و دەستبەسەر كردنی سەدان كەسی دیكە لە سەرانسەری ئێران. ئێمە زۆر نیگەرانین لە شێوەی هەڵسووكەوتی بەرپرسانی رژیمی ئێرانین لەگەڵ نارازیان و چارەنوسی دەستبەسەر كراوان. ناونیشانی تێكرای دەستبەسەركراوان دەبێ ئاشكرا بكرێ و بتوانن پێوەندیان لەگەڵ كەس و كار هەبێ و دەستیان بە پارێزەر بگات. فەرمانی رژیم بە سوپای پاسداران بۆ سەپاندنی هێز بە مەبەستی هێز بۆ سەركوتی راپەریوان، و هەرەشەی قەزایی بۆ سزای توند قەبووڵ نەكراوە.

لەو راگەیەندراوەی راپۆرتدەرانی نەتەوە یەكگرتووەكاندا سانسوری هۆكانی پێوەندی وەك پێشێلكردنی مافی بنچینەیی شارۆمەندان لێكدراوەتەوە و هاتووە: ئێمە لەوەی كە رژیمی ئێران ئینتەرنێتی لە خەڵك بریوە و تۆرە كۆمەڵایەتیەكانی وەك ئینستاگرام و بەرنامەكانی ناردنی پەیامی داخستووە، زۆر نیگەرانین.

عاسیمە جەهانگیر راپۆرتدەری تایبەتی مافی مرۆڤ بۆ كاروباری مافی مرۆڤ

دەیوید كی راپۆرتدەری تایبەتی بۆ ئازادی رادەربرین و عەقیدە

ئەگنس كالامارد راپۆرتدەری تایبەتی ئێعدامی ناقانوونی و خۆسەرانە

 

مایكڵ فراست راپۆرتدەری تایبەتی دۆخی پارێزەرانی مافی مرۆڤ
ڕێکه‌وت: 2018-01-07 16:25:13
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی