له‌سه‌رهێل 93
دووشه‌مه‌‌ 3 خه‌زه‌ڵوه‌ر 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
بەتەقەی هێزەكانی رژیم كاسبكارێك كوژراو یەكێكی دیكەش بریندار بوو

 دەستڕێژی راستەوخۆی هێزە سەركوتگەرەكانی رژیمی ئاخوندی بووە هۆی كوژرانی كاسبكارێكی كورد و بریندار بوونی كارسبكارێكی دیكە.

بەپێی هەواڵ، رۆژی شەممە 17ی بەفرانباری 1396، لە جادەی نێوان زاویە - هەمەدان هێزە سەركوتگەرەكانی رژیمی ئاخوندی تەقە لە ماشینی كاسبكارێكی كورد دەكەن كە لە ئاكامدا یەكێك لە كاسبكارەكان بەناوی سیروان پەسەندی 34 ساڵە و خاوەن ژن و منداڵ و بریندار بوونی شۆفیری ماشینەكە بریندار بووەو رەوانەی نەخۆشخانە كراوە.
ڕێکه‌وت: 2018-01-08 17:23:29
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )





دیمانه

سیاسی