له‌سه‌رهێل 66
شه‌ممه‌ 24 ره‌زبه‌ر 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
هێزەكانی رژیم لە ناوچەی هەورامان چوار كۆڵبەر دەستبەسەر دەكەن

 هێزە سەركوتگەرەكانی رژیمی ئاخوندی لە خاڵی سنووریی "دۆڵەناو"ی ناوچەی هەورامان، چوار كۆڵبەری زەحمەتكێش دەستبەسەر دەكەن.

بەپێێ‌ هەواڵەكان رۆژی پێنج شەممە ٢١ی بەفرانبار، هێزە سەركوتگەرەكانی رژیمی ئاخوندی ئێران لە خاڵی سنووریی "دۆڵە ناو"ی ناوچەی هەورامان چوار کۆڵبەریان بە ناوەکانی "پشتیوان ڕەحمانی"،"هوشیار کەریمی"،"ڕۆژگار زەمانی" و "هیوا زارعی" دەستبەسەر کردووە.

هێزەكانی رژیم دوای دەستبەسەرکردنی ئەو چوار کۆڵبەرە، دەستیان بە سەر تەواوی کەلوپەلەکانیاندا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانن.
ڕێکه‌وت: 2018-01-12 17:20:41
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )





دیمانه

سیاسی