له‌سه‌رهێل 72
پێنجشه‌ممه‌ 1 ره‌زبه‌ر 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
ڕیفۆرمخوازانی درۆینە بۆ دەرەوە!

بێهروز ئەردەڵان

ڕابوون و ڕاپەڕێنی خەڵکی ئێران لە ماوەی ئەو چەند ڕۆژەی ڕابردوودا کە تەخت و تاری ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی لەرزاند، بە هۆی هێرشی پاسدار و بەسیج و تەنانەت وەک هێندێک سەرچاوە باسی دەکەن و دەڵێن: حەشد و حیزباللەی لوبنان، لە تەوژمی کەم کراوەتەوە، بۆتە ڕاپەڕینێک و دەورانێکی چارەنووسساز کە مزگێنی دەری شۆڕشێکی سەرانسەریە. ئەم جووڵانە بەهێزەی ئەمجارە سنووری خەڵک و دەسەڵاتی جیاکردەوە و بە خواستی تاریخی و ڕیشەییان کە ڕۆخانی ڕژیمە، ئیسڵاحخوازانی حکومەتیان لە ڕیز وەدەرنا و هەردوو باڵ کە ئەسباب و هۆکاری مانەوەی ڕژیمن  بەنەمان مەحکووم کرد.

ئیسڵاح تەڵەبە درۆینەکانی دەسەڵات کەلە بنەڕەتدا لەگەڵ هاتنە سەرکاری سەرۆک کۆماری ئاخوندی مردوو واتە ڕەفسەنجانی هاتنە مەیدانی سیاسەت، تا ئێستا کۆڵەکەێیکی بەهێزی مانەوەی دەسەڵاتەکەیانن و لەم پێوەندیەدا گەڵێک چوونە پێش. هێشتنەوەی ئەم ڕەووتە لەڕاستیدا ستراتیژ و گەڵاڵە چەواشەکاریەکانی حکوومەتە و خول بۆ خولی بەناو هەڵبژاردن دەگوازرێتەوە. خاتەمی و جووڵانەوەی سەوز و پاشتر ڕۆحانی بە بەرگ و سیمای جۆراوجۆرەوە قۆناغ بە قۆناغ و دەست بەدەست ڕەووتی فریودەرانەی ئیسڵاحخوازیان گواستۆتەوە بەکەمو زیادکردنی یەک دوو بڕگەو خاڵ ئەم پلانە نگریسەی مانەوەی سیستمی وەلی فەقێیان درێژە پێداوە. مۆرە سووتاوەکان لە بارودۆخی جیاواز و هەستیاردا بەنێوی ڕیفۆرم و چاککاری بابەتی ئیسڵاحخوازیان بەپێی کەم و زۆر قوت کردۆتەو لەگەڵ هەل ومەرجی نێوخۆیی و دەرەکی ڕژیم گونجاندوویانە.

ڕژیمی ئاخوندی کە بۆمانەوە تاوی داوەتە چەندین ستراتیژ و فێڵ و تاکتیکی ساختە، لە دروستکردن و پێکهێنانی ئەم ڕەووتە بەناو ئیسڵاحخوازە، دوو ئامانجی بوو. هۆکاری یەکەم بەهۆی کاکڵ و نێوەرۆکی دژە خەڵکیانەی و نەبوونی شەرعیەتی سیاسی و مانەوەیەتی. هاووکات ئەم ڕژیمە کە بەهۆی  لەدەستدانی شەرعیەتی مانەوە لە مەیدانی نێونەتەوەییدا گرفتی زۆری بۆ سازبووە، گەرەکیەتی بە نیشان دانی شکڵ و شێوازی دیکە دەربکەوێت، کە زەقکردنەوەی دەنگ و مۆرەی ڕیفۆرم بەهۆکارێکی سەرەکی بۆ ڕەواندنەوەی ئەم گرفتانە دەزانێت. لەم ڕووەوەیە کە ڕژیم پێویستی بەم جۆرە تاکتیکانە هەیە. ئەم هەنگاوانە جۆرە ڕێگەیێکە تا  سیمایێکی جیاواز لەڕژیم نیشان بدات و جۆرە بەڵگەیێکە بۆ سەلماندن و سەلمێنەرێکە کە پێی وایە لە بۆتەی ڕووخان و گۆشەگیری ڕزگاری دەکات.

 دووهەم لاوازی ڕژیم لەبەرانبەر خەڵکە، کە ئاخوندانی بۆلای ئەم تاکتیکە درۆینە ڕاکێشاوە. بێگومان ئەگەر ڕژیم لاواز نەبوایەت، بە هێشتنەوەی کرۆکی دژە خەڵکیانەی کە خۆی لەسەرکوت و زیندان و شکەنجە و ئێعدام دەبینێت مانەوەی خۆی دەپاراست و پێویستی بەڕەووتێکی بەناو ئیسڵاح تەڵەب نەبوو، کە جاروبار دەبێتە سەرئێشە. بەڵام پێویستی ڕژیم بە ڕەووتی ئیسڵاحخواز لەماوەی سێ دەیەی ڕابردوودا، بەهۆی لاوازی بووە لەبەرانبەر ئیرادەی خەڵک. ڕەوتی ئیسڵاحخواز بەشێوەیێک کاری کردووە کە تەنیا کاتی بۆ ڕژیم سەندووە و تا ئیستا هۆکاری سەرەکی و ڕیشەی مانەوەی ئەم دەسەڵاتە خوێنمژەن. ئەوانە ئەم پلانەیان لەدوو مەیدانی ناوخۆیی ودەرەکی پیادەکردو بەڕێوەبردووە.ئەم ڕەوتە دژەخەڵکیە پوپولیستە، کلیلی  مانەوەی ڕژیم بووە و تەوژمی ڕاپەرینی خەڵکی کەم کردۆتەوە. بارودۆخێکی پێک هێنا کە هێندێک وەڵاتی لەگەڵ ڕژیم یەکخست و توانیوە بەناوی ڕیفۆرمخوازی سەرنجی ئەو وەڵاتانە بۆلای خۆی ڕابکێشێت. ئەم جووڵانەوە وەکوو میکانیزمێک بۆ مانەوەی ڕژیم، هەنگاوگەلێکی گرینگی هەڵگرت و  شورایێکە بۆ بەرگری، بێ ئەوەی بچوکترین گۆڕانی لەسیستمدا کردبێت. ڕژیم خاوەنی دوو میکانیزمی بەرگریە، دەسترێژکاری و سەرکوت کەخۆی لە ئیعدام وزیندان و بێڕێزی دەبینێتەوە. دواتر بە هێنانە پێشی چەمک وبنەمای ڕیفۆرم خۆی لەم کەوڵەدا حشار داوە و ژاوەژاوی بگۆڕونەگۆڕی لەنێو خەڵکێک دروست کردووە. چەکی داپڵوسین و پەت و سێدارە بەدەست وەلی فەقێیە و خامەنەیی لەڕێگەی پاسدار و بەسیج ئەم پلانە جێبەجێ دەکات .لەم خولەشدا بەرگ و جلی  ئیسڵاحخوازی بە بەر ڕۆحانیدا کردووە و دنیای دەرەوە و خەڵکانێک کەتائێستاش ڕژیمیان نەناسیوە هەڵخەڵەتاندووە. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە وەڵاتانی قازانج پەرست بەدووی بەرژەوەندی خۆیانەوەن و هیچ حکومەتێک تا ئێستا وەک ڕژیمی ئاخوندی بەرژەوەندی ئەوانی نەپاراستووە. 

ئەوەی کە ئێستا و دوای چواردەیە خەڵک گەیشتنە بلوغی سیاسی و لەم تەزاهوراتە ڕووخانیان کردە بنەمای ڕاپەرین، ڕژیمی لە کۆتایی ئەم تاکتیک و ئامرازانە نزیک کردەوە و ڕووخان بووە ئەو خواستەی کە خەڵک ئامادەکاری بۆ دەکەن.
ڕێکه‌وت: 2018-01-14 10:30:37
به‌شی ( سیاسی )







  به‌شی : هه‌واڵی کوردستان   کات : 2021-09-22

باوکی ڕامین حسێن پەناهی کۆچی دوایی کرد

به‌شی : هه‌واڵی کوردستان   رۆژ: 2021-09-16


سەعید ئەفکاری برای نەوید ئەفکاری دەست بەسەر کرا.

به‌شی : هه‌واڵی ئێران   رۆژ: 2021-09-13

دیمانه

سیاسی