
رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی 28ی بەفرانباری 1396شاندێکی حیزبی دیموکراتی کوردستان سەردانی بنکەی ناوەندی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێرانیان کرد.
شاندێکی بالای حیزبی دیموکراتی کوردستان بە سەرپەرشتی بەرێز مستەفا مەولوودی سکرتێری گشتی و بەرێز عومەر باڵەکی ئەندامی دەفتەری سیاسی و بەرێزان خاتوو نەسرین حەداد و برایم زێوەیی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی و هاشم عەزیزی جێگری کومیتەی ناوەندی حدک لەلایەن شاندێکی سازمانی خەبات پێکهاتوو لە بەرێزان سەید کامیل نورانی فەرد و رێبوار حسێنی ئەندامانی دەفتەری سیاسی و زێنەب حسێنی و بەختیاری عەزیزی و ئەوین فەرەجی و شۆرش حاجی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران پێشوازییان لێکرا.
لەو دیدارە دۆستانەیە دا چەندین تەوەری جێی بایەخی دوو لایەن خرانە بەرباس و لەپێوەند بە تەوەرەکان ئاڵوگۆری بیرورا کرا. بارودۆخی وەلاتی ئێران لەدوای راپەرینی خەڵکی وەزاڵەهاتوو و ئەرک و کارەکانی بەردەم جوڵانەوەی رزگاریخوازانەی کوردستان و هەرێمی کوردستان و مژاری هاوپەیوەندی و یەک گووتاری نێوان هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستانی ئێران بەتێر و تەسەلی قسە و ئاڵوگۆری بیرورای لەسەر کرا و لەسەر سەرهەڵدانی قۆناغێکِی نوێ لە مێژووی جولانەوەی رزگاریخوازانەی نەتەوەیی و مێژووی و بەربەرکانێی دەسەلاتی ئاخوندی و ئەرکەکانی هێزو لایەنە سیاسیەکان لەم قۆناغە نوێ و هەستیارە دا هاونەزەری لەنێوان دوو لایەن هەبوو و پێداگری لەسەر خێراکردنی هەنگاوەکان بۆ پێک هێنانی دیسکۆرسێکی هاوبەشی نەتەوەیی لە کوردستانی ئێران کرایەوە.
لەکۆتایی دیدارەکە دا هەر دوو لایەنی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران و حیزبی دیمۆکراتی کوردستان لەسەر پتەوکردنی پێوەندیی و فراوان کردنی هاوکارییەکانیان پییان داگرتەوە.ِ
بهشی ( چالاکیهکان )



دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2022-06-23
زیاتر ...

جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-07-02
ماردین زاهدی: مێژوو پڕە لە هەزاران لاپەڕەی زێڕین و نەخەشین لە ئازایەتی و ڕێبەرایەتی کەسانێک کە ژیانیان تەرخانی تێكۆشان لە پێناو ئازادی گەلانی زوڵم لێکراو و ماف ویست کردووە. کەسانێک کە هەر چەشنە کۆسپ و تەگەرەیەک نەیتوانی و ناتوانێ ببێتە بەربەست بۆ ئامانجە گەورەكانیان. ئامانجێک کە چارەنووسی ملیۆن ها کەسی تێدا وەدی دێ و ئەبێتە هەوێنی ڕزگاری و ئازادی لە دەستی زۆڵم و چەوسانەوەی حکومەته دیکتاتۆر و تۆتالیتێرەکان. ئەو حکومەتانەی کە لە جیاتی خزمەت بە میللەتەکانی خۆیان, تەنیا بیری بەرژەوەندی خوازی و پەرەپێدانی بیرۆکەی کۆن و دواکەوتووەکانی خۆیان هەیە. گەلی کورد زیاتر لە ۷۰۰ ساڵە کە لە لا زیاتر ...





