
ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی كوردستانی ئێران لە بنكەی سەركردایەتی سازمانی خەبات كۆبوونەوەی سێهەمی خۆی بەرێوەبرد.
بەپێی هەواڵ، رۆژی سێ شەممە رێكەوتی 17ی رێبەندانی 1396 لە بنكەی سەركردایەتی سازمانی خەبات ی كودستانی ئێران كۆبوونەوەی ناوەندی هاوكایی حیزبەكانی كوردستانی ئێران بە ئامادەبوونی هەر كام لە حیزبەكانی :
حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران
حیزبی دیموكراتی كوردستان
كۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران
كۆمڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران
بەرێوە چوو.
لەكۆبوونەوەی ئەمجاردا چەندین تەوەری گرینگ باس و گفتگۆی لەسەركرا و چەندین خاڵیش وەك بریار لەكۆتایی دیالۆگی حیزبەكان دیار كران.
لەناو تەوەر و باسەكان دا ئاماژە بە ناوی ناوەند كرا و بریار درا لەمەودوا لەژێر ناوی "ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی كوردستانی ئێران" لەسەر خەبات و تێكۆشانی خۆی بەردەوام دەبێ. هەروەها باسی پرنسیپە سیاسیەكان و هێڵە گشتیەكانی ناوەند تەوەرێكی تری باسەكە بوون كە لەسەر :
ـ ناوەند بۆ رووخانی رژیمی ئێران تێدەكۆشێ.
ـ ناوەند بۆ دەستبەركرانی مافە سیاسیی و نەتەوەییەكان خەبات دەكات
ساغبوونەوەی كوتایی كرا و وەك پرنسیپی گشتی ناوەند دیاری كران.
باسێكی تر بابەتی پەرەدان و گەشە پێدانی ناوەند لە رووی چەندایەتیەوە و بەرفراوان كردنی بوو كە هەموو لایەنەكان بەشداری باقی هێزەكانیان بە زەروری زانی و لەو پێناوە دا دەستخۆشی لە پێشوازیی و بەرەوپیرەوە هاتنی حیزب و لایەنە كوردستانی و ئێرانیەكان كرا.
لەدرێژەی كاری كۆبوونەوەی سێهەمی ناوەندی هاوكاریی بابەتی بەرەی كوردستانی قسەی لەسەر كرا و لایەنەكان لەسەر ئەوە كۆك بوون كە ناوەند بەدیلی هەمیشەیی بەرەی كوردستانی نابێ و یەكێك لە ئەركە سەرەكیەكانی ناوەند كار كردن بو پێكهینانی مەرجەعێكی نەتەوەیی و سیاسی بەرفراووانتر بكات.
چەندین بابەت و پرسی رۆژ وەك 22ی رێبەندان رۆژی بەتالان بردنی بەرهەمی خەباتی گەلانی ئێران و 21ی فێوریە رۆژی جیهانی زمانی زگماك ،دیاری كران بۆ ئەوەی ناوەندی هاوكاری كۆدەنگیان لەسەر دروست بكات و لەماوەی داهاتوو لە چوارچێوەی بەیاننامەی هاوبەش و هەنگاوی هاوبەش كاریان پێبكات و
و بابەتی خۆپیشاندانەكان و نافەرمانیە مەدەنیەكان كە لە ئاستی سەرانسەری دا و بە پێشەنگایەتی ژنانی خەباتكار سەری هەڵداوە و هەوەرها پرسی هێرشی دەوڵەتی توركیا بۆ سەر عەفرین و مەحكووم كردنی كوشتاری هاوەڵاتیانی مەدەنی قسە و باسی لەسەر كار.
پاشان لەسەر مكانیزمی كاری ناوەند و چۆنیەتی بەرێوەبەری ناوەند چەندین خاڵی نوێ قسەیان لەسەر كرا و بە مەبەستی باشتر بەرێوە بردنی كاری ناوەند پەسەند كران.
لە كۆتایی دانیشتنەكە دا پرێس كۆنفرانسێك لە بنكەی سەركردایەتی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران بەرێوە چوو.




بهشی ( چالاکیهکان )



دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2022-06-23
زیاتر ...

جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-07-02
ماردین زاهدی: مێژوو پڕە لە هەزاران لاپەڕەی زێڕین و نەخەشین لە ئازایەتی و ڕێبەرایەتی کەسانێک کە ژیانیان تەرخانی تێكۆشان لە پێناو ئازادی گەلانی زوڵم لێکراو و ماف ویست کردووە. کەسانێک کە هەر چەشنە کۆسپ و تەگەرەیەک نەیتوانی و ناتوانێ ببێتە بەربەست بۆ ئامانجە گەورەكانیان. ئامانجێک کە چارەنووسی ملیۆن ها کەسی تێدا وەدی دێ و ئەبێتە هەوێنی ڕزگاری و ئازادی لە دەستی زۆڵم و چەوسانەوەی حکومەته دیکتاتۆر و تۆتالیتێرەکان. ئەو حکومەتانەی کە لە جیاتی خزمەت بە میللەتەکانی خۆیان, تەنیا بیری بەرژەوەندی خوازی و پەرەپێدانی بیرۆکەی کۆن و دواکەوتووەکانی خۆیان هەیە. گەلی کورد زیاتر لە ۷۰۰ ساڵە کە لە لا زیاتر ...





