له‌سه‌رهێل 127
یه‌کشه‌ممه‌ 12 پووشپه‌ڕ 2722
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری بۆ پشتیوانی له‌ جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیووی ئێرانِ

بۆ ڕێزگرتن له‌ یاده‌وه‌ری٢٢ی ڕێبه‌ندان  ٣٩هه‌مین ساڵیادی ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران به‌سه‌ر ڕووخانی رژیمی پاشایه‌تی له‌ئێران و پشتیوانی به‌رده‌وامی خه‌ڵکی ئازادیخواز و ڕاپه‌ڕیوو له ئێران دژ به‌ رژیمی ویلایه‌تی فه‌قیه‌، رۆژی شه‌ممه، رێكەوتی‌  ١٠/٢/٢٠١٨ خۆپیشاندانێکی به‌رین له‌ پایته‌ختی ووڵاتی سوئَید له‌لایه‌ن ئێرانیانی ئازادیخواز و ئه‌ندامانی سازمانی خه‌بات و لایه‌نگرانی هێزه‌ دژبه‌ره‌کانی ڕژیمی ئاخوندی، شوڕای میللی مقاومه‌ت به‌ڕێوه‌چوو. له‌و خۆپیشاندانه‌دا ئه‌ندامانی کومیته‌ی سوئَیدی سازمانی خه‌بات به‌ژداری چالاکانه‌یان هه‌بوو. 

خۆپیشانده‌ران له‌ ناوه‌ندی  (Norrmalmstorg, Stockholm) داوایان له‌ حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدارانی سوئَید کرد که‌ به‌رامبه‌ر زوڵم و جینایه‌ته‌کانی رژیمی ئاخوندی بێده‌نگ نه‌بن و هه‌وڵی زیاتر بده‌ن تا ده‌نگی ئازادیخواز و ڕاپه‌ڕیوی جه‌ماوه‌ری ئێران سه‌رکوت نه‌کرێ . خۆپیشانده‌ران پشتیوانیان له‌ بڕیاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوئَید کرد بۆ بانهێشتکردنی سه‌فاره‌تی رژیم بۆ لێپرسینه‌وه‌ له‌ هه‌مبه‌ر بڕیاری له‌سێداره‌دانی زانای ئێرانی دکتۆر جه‌لالی ئه‌حمه‌دزاده‌. پاش خوێندنه‌وه‌ی چه‌ندین بابه‌ت و ووتار له‌لایه‌ن سیاسه‌تمه‌دارانی بیانی و سوئَیدیه‌وه،‌ به‌ ووتنه‌وه‌ی چه‌ندین دروشمی دژ به‌ رژیمی ئاخوندی  له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ به‌ نامه‌یه‌کی ئاواڵا داوا له‌ حکومه‌ت و ناوه‌نده‌کانی بڕیاری سوئَید کرا، که‌ پشتیوانی به‌رده‌وامی خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران بن و له‌ هه‌مبه‌ر تاوان و جینایه‌ته‌کانی رژیمی ئاخوندی دا بێده‌نگ نه‌بن.

 

 
ڕێکه‌وت: 2018-02-11 17:30:07
به‌شی ( چالاکیه‌کان )






  به‌شی : هه‌واڵی ئێران   کات : 2022-07-03 17:52:21
به‌شی : هه‌واڵی کوردستان
ڕێکه‌وت : 2022-06-29

به‌شی : هه‌واڵی کوردستان
ڕێکه‌وت : 2022-06-26

به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-06-25

سیاسی