له‌سه‌رهێل 125
یه‌کشه‌ممه‌ 12 پووشپه‌ڕ 2722
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
بەشداری كۆمیتەی نۆروێژی سازمان لە رێورەسمی 26 رێبەندان رۆژی كۆمەڵە

هەیئەتێكی كۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران بەشداریان لە رێورەسمێكدا كرد كە بەبۆنەی 26ی رێبەندان رۆژی كۆمەڵە لە شاری ئوسلۆ رێكخرابوو.

لەسەر بانگهێشتی كۆمیتەی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران هەیئەتێكی كۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەبات لەو وەڵاتە كە پێكهاتبوون لە بەرێزان كاك مەحمودی یوسفی بەرپرسی پێوەندی كۆمیتە و خوشكە شنۆ شەرێعەتپەنا و كاك پەژاری حوسێنی  و كاك پەژاری یوسفی بەشداریان لە رێورەسمی 26 رێبەندان رۆژی كۆمەڵە لە ئوسلۆ كرد و پەیامی كۆمیتەی نۆروێژ بەوبۆنەوە لەلایەن كاك پەژاری حوسێنیەوە خوێندرایەوە.

شایانی باسە هەیئەتی كۆمیتەی نۆروێژ بەوبۆنەوە چەپكەگوڵ و پیرۆزباییان پێشكەش بەرێوەبەران و بەرپرسانی كۆمەڵەی شۆرشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستان لە وەلاتی نۆروێژ كرد.










 

 
ڕێکه‌وت: 2018-02-19 18:52:22
به‌شی ( چالاکیه‌کان )






  به‌شی : هه‌واڵی ئێران   کات : 2022-07-03 17:52:21
به‌شی : هه‌واڵی کوردستان
ڕێکه‌وت : 2022-06-29

به‌شی : هه‌واڵی کوردستان
ڕێکه‌وت : 2022-06-26

به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-06-25

سیاسی