له‌سه‌رهێل 86
یه‌کشه‌ممه‌ 12 پووشپه‌ڕ 2722
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
چوارەم كۆبوونەوەی ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی كوردستانی ئێران بەرێوە چوو

ڕۆژی یەكشەممە، ٤/3/٢٠١٨ی زایینی، ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی كوردستانی ئێران لە بارەگای ناوەندی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئیران چوارەم كۆبوونەوەی خۆیان بەڕێوەبرد. لەم كۆبوونەوەیەدا كە چەند سەعاتی خایاند قسە لە سەر چەند پرسێكی گرینگی ناوچەكە و بابەتی رۆژ و كاروباری ناوەندی هاوكاری كرا.

سەرەتا راپۆرتێك لە كاری ئەو ماوەیەی ناوەند پێش كەش كرا و لایەنە بە هێز و لاوازییەكانی قسەی لەسەر كرا و چەندین رێوشوێن بۆ باشتر كردنی كاری ناوەند پەسەند كرا. 

لە سەر بابەتەكانی  ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن و جەژنی نەتەوەیی نەورۆز و هاوكاری زیاتری حیزبەكانی بەشدار لە ناوەندی هاوكاری، ئاڵوگۆری بیرورا كرا و لەو پێوەندییەدا چەنین بریار بۆ كاری هاوبەش دران و لەسەر تەوەری نەورۆز حیزبەكانی ناوەند بریاریان دا نەورۆز هیمای خۆراگری و شادی نەتەوەكەمان بكەنە دەرفەتێك بۆ بەگژدا چوونەوەی هێزە داپلۆسێنەرەكانی رژیمی ئێران و هاوكات خەڵكی كارەسات دیتووی پارێزگای كرماشان لەبیر نەكەن. 

لەو كۆبوونەوەیدا قسە لەسەر كردەوەی ترۆریستی لەراست دوو ئەندامی حدكا كراو و وێرای هاوخەمی لەگەڵ حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لایەنەكانی ئەم چەشنە كردەوە ترۆریستیانە تاوتوێ‌ كران. 

ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران لە پێنج حیزبی سیاسی كوردستانی ڕۆژهەڵات (سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران ، كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران، حیزبی دێموكراتی كوردستان، حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان) پێكهاتووە.














 
ڕێکه‌وت: 2018-03-05 23:45:15
به‌شی ( چالاکیه‌کان )






  به‌شی : هه‌واڵی ئێران   کات : 2022-07-03 17:52:21
به‌شی : هه‌واڵی کوردستان
ڕێکه‌وت : 2022-06-29

به‌شی : هه‌واڵی کوردستان
ڕێکه‌وت : 2022-06-26

به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-06-25

سیاسی