
لە بنكەی ناوەندی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران بەبۆنەی رۆژی 8ی مارس رێورەسمێك لەلایەن رێكخراوی ئافرەتانی خەباتی كوردستانی ئێرانەوە بەرێوەچوو.
رۆژی پێنج شەممە 17ی رەشەممەی 1396ی هەتاوی، ڕێکخراوی ئافرەتان بۆ ڕێزنان لە خەبات وفیداکارانی مێژووی تێکۆشەرانی بواری بەرابەری و نەهێشتنی هەڵاواردن و جیاوازیدانانی رەگەزی، مەراسمێکی بەشکۆی بەڕێوە برد.
لەم ڕێوڕەسمەدا سەرەتای بەرنامەکان بە دەقیقەیێک وەستان وەك رێز و وەفا بۆ ڕۆحی شەهیدان دەستی پێکرد. بەناوی دەستەی ئامادەکار بەخێرهاتنی میوانەکان کرا . پاشان کاک ڕەشید سلێمانی پەردەی لەسەر وێنەی مامۆستا سەید جەلال حسینی، کەسایەتی دیاری کوردستان و دامەزرێنەی سازمانی خەبات لادا کە لەلایەن کاک زاهیری حسینی کێشراوە.
دواتر پەیامی پیرۆزبای ڕێکخراوی ئافرەتان لەلایەن خاتوو نارین ئەندامی ڕێکخراو پێشکەش کرا.
هەربەم بۆنەوە پەیامی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران تایبەت بە هەشتی مارس لە لایەن کاک شۆڕش حاجی ئەندامی کومیتەی ناوەندی خوێندرایەوە. لەدرێژەی مەراسمدا، خاتوو دڵشاد پەخشانێکی پێشکەش کرد.
پێشبڕکێی دوو گروپ، مەراسمەکەی ڕازاوەتر کرد و بەم بۆنەوە خەڵاتەکان لەلایەن مامۆستا پەرێز بەخشرایە هەر دوو گروپ.
دواین بڕگەی بەرنامەش بە هەڵپەڕکێ و شایی کۆتای پێ هات.
![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() |
ڕێکهوت: 2018-03-09 17:57:52
بهشی ( چالاکیهکان )



دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2022-06-23
زیاتر ...

جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-07-02
ماردین زاهدی: مێژوو پڕە لە هەزاران لاپەڕەی زێڕین و نەخەشین لە ئازایەتی و ڕێبەرایەتی کەسانێک کە ژیانیان تەرخانی تێكۆشان لە پێناو ئازادی گەلانی زوڵم لێکراو و ماف ویست کردووە. کەسانێک کە هەر چەشنە کۆسپ و تەگەرەیەک نەیتوانی و ناتوانێ ببێتە بەربەست بۆ ئامانجە گەورەكانیان. ئامانجێک کە چارەنووسی ملیۆن ها کەسی تێدا وەدی دێ و ئەبێتە هەوێنی ڕزگاری و ئازادی لە دەستی زۆڵم و چەوسانەوەی حکومەته دیکتاتۆر و تۆتالیتێرەکان. ئەو حکومەتانەی کە لە جیاتی خزمەت بە میللەتەکانی خۆیان, تەنیا بیری بەرژەوەندی خوازی و پەرەپێدانی بیرۆکەی کۆن و دواکەوتووەکانی خۆیان هەیە. گەلی کورد زیاتر لە ۷۰۰ ساڵە کە لە لا زیاتر ...





