له‌سه‌رهێل 87
یه‌کشه‌ممه‌ 4 ره‌زبه‌ر 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
بۆچی ئێرانیەكان شاد نین، بەڵام هیندیە هەژارەكان شادن؟؟

 


لەگەڵ بوونی رووداوە ناخۆشەكانی ساڵی رابردوو، وە دوابە دوای رووداوی كەوتنە خوارەوەی فرۆكەی یاسوج_تاران، جۆرێك لە خەمۆکی و نا ئومێدی باڵی بەسەر كۆمەڵگای ئێراندا كێشاوە.


بەپێی راپۆرتی فەرارو، لە دوای ئەو كارەساتە، وەزیری ناوخۆی رژیم ئاماژەی بە دڵخۆشی كۆمەڵایەتی كردووە و وتی: نەبوونی شادی و دڵخۆشی كۆمەڵایەتی، یەكێكە لەو بابەتانەی كە خانەوادەكانی ئێمەی تووشی خەمۆكی و نەخۆشی كردووە، هەموومان دەستمان داوەتە دەستی یەكتر و كۆمەڵگامان توشی خەمۆکی كردووە.


هەروەها بەپێی "راپۆرتی جیهانی شادی"، لە ساڵی 2016 دا ئێران لە روی پێوەری دڵخۆشی و شادی گشتی، لە نێوان 157 وڵات كە لێكۆڵینەوەیان لێكراوە، لە پلەی 105م دا جێگەی گرتووە. بەپێی راپۆرتی "لێكۆڵینەوەی داهاتووی ئێران 1396": ناوەندی لێكۆڵینەوەی ئیستراتیژیكی سەرۆك كۆماری رژیم نیشانی دەدا كە  75 لە سەدی خەڵك تووشی بێ دەرەتانی و نا ئومێدی بوون.


شادی كۆمەڵایەتی چۆن دروست دەبێ‌؟


لە یەكەم چاولێكردندا وا دەردەكەوێ‌ كە باشبوونی بارودۆخی ئابووری، هۆكارێكی گرنگە بۆ چونەسەریی شادی كۆمەڵایەتی، بەڵام پێوەرە جیهانیەكان بە پێچەوانەوە شتێكی دیكە نیشان دەدەن.


رەحمانی خەلیلی، كۆمەلناسی ئابوری و پەرەپێدان، خاڵی دەست پێكی سەرهەڵدانی چەمک و بابەتی شادی كۆمەڵایەتی لەدوای قەیرانە كۆمەڵایەتیەكانی وڵاتانی بە پەرەسەندوو دەزانێ.


بە قسەی ناوبراو لەو سەردەمەدا بەڵگەکان دەرخەری ئەون کە هاوكاری و نزیكی كاریگەری زیاتری  لەسەر بەختەوەری  تاكەكان هەیە. زۆرێك لە لێكۆڵینەوەكان دەریان خستووە كە سەرچاوەی سەرەكی شادی، پشتیوانی كۆمەڵایەتیە نەك داهات.


هەروەها مەهدی موسەلەمی فەر تەنیا هۆكاری ئابوری بە هۆی نائومێدی لە ئێراندا نازانێ‌، هەروەها بە بەراورد كردن لە نێوان وڵاتی ئێران و هیندستان دەڵێت: بۆ وێنە خەڵكی ئێمە لەگەڵ ئەوەی لەچاو خەڵكی هیندستان لە زۆرباردا ئیمكانی باشتریان هەیە، بەڵام بە ئەندازەی ئەوان شاد نین.


وڵاتی هیندستان بەهۆی زۆری حەشیمەتەكەی و ئیمكانات نەیتوانیوە پێداویستی پێویست بۆ خەڵكەكەی دابین بكات، بەڵام خەڵكەكەی شادن و لە روخساریاندا هەستی ناخۆشی و خەم نیە تەنانەت ئەو كەسەشی كە سواڵ دەكات، بە پێچەوانەی خەڵكی وڵاتی ئێرانەوە هەستی خەم و تورەیی پێوە دیار نیە .


هۆكاری سەرەكی نەبونی شادی و دڵخۆشی كۆمەڵایەتی لە كۆمەڵگای ئێراندا چیە؟ ئایا بە پێرەوی كردن لە لێكۆڵینەوە جیهانیەكان، دەتوانرێ‌ نەبونی پشتیوانی كۆمەڵایەتی بە گرینگترین هۆكاری نەبونی شادی كۆمەڵایەتی  لە وڵاتدا بناسرێ‌؟


مێهدی مەلەك محەممەد، دەرونناس، لەگەڵ ئاماژە كردن بە بارودۆخی جیاوازی كۆمەڵگای ئێران، گرینگترین هۆكاری نەبونی شادی كۆمەڵایەتی لە وڵاتی ئێراندا بۆ بوونی هەستی بێ توانایی و داماویی گەراندەوە.


بەبروای ئەو دەروونناسە بەهۆی ئەوەی ناتوانرێ خوێندنەوە بۆ داهاتوو بكرێ و خەڵك توانای كونترۆڵی رەوشێكیان نیە كە دڵەراوكێ دروست دەكات، بە سەرچاوەی سەرەكی سازكردنی دۆخی نائومێدی و گۆشەگیری لە ئێران دەزانێ‌. ئەو دەرونناسە بە شیی كردنەوەی هۆكانی  دوركەوتنەوەی دۆخی كۆمەڵگەی ئێران لە شادی كۆمەڵایەتی،  دروست كردنی دۆخی متمانە و راستگۆیی و هەست كردن بە بەرپرسیاریەتی دەسەڵات لە بەرانبەر بریارەكاندا، بە رێگە چارەی بەرەورووبوونەوە لەگەڵ رەوشی بێ هیوایی لە كۆمەڵگادا و دروست بونی شادی و دڵخۆشی لە كۆمەڵگادا پێناسە كرد.
ڕێکه‌وت: 2018-03-12 19:42:32
به‌شی ( کۆمه‌ڵایه‌تی )





دیمانه

سیاسی