له‌سه‌رهێل 72
دووشه‌مه‌‌ 27 گوڵان 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
بەرێوەچوونی نەورۆزی جامانەكان لە شار و ناوچەكانی كوردستان

 وێرای هەوڵی چری ناوەندە ئەمنیەتیەكانی رژیمی ئێران لە شارەكانی كوردستان و بانگهێشتی چالاكانی كورد لە كوردستان و بۆ ئەوەی رێورەسمی نەورۆز بەرێوەنەچێ و ئاگری نەورۆز نەكرێتەوە، خەڵكی شار و ناوچەكانی كوردستان بەجۆش و خرۆشێكی كەم وێنەوە پێشوازیان لە نەورۆز و ساڵی نوێ كرد. 

لە دوای راگەیاندنی ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی كوردستانی ئێران و داوای ئەو ناوەندە لە خەڵكی كوردستان بۆ بەرێوەبردنی بەشكۆی نەورۆزی جامانەو هەوری رۆژی سێ شەممە 29ی رەشەممەی 1396ی هەتاوی، خەڵكی شار و ناوچە جیاجیاكانی كوردستان بەپۆشینی جلوبەرگی كوردی و لەمل كردن و بەستنی جامانە و خانمانیش بە لەسەركردنی هەوری پێشوازیەكی كوردانەیان لە ئاگری نەورۆزی 1397 (2718ی كوردی) كرد.

بەپێی هەواڵەكان، لە تێكرای شارەكانی كوردستان بەتایبەت شارەكانی ئیلام، كرماشان، پاوە، جوانرۆ، ئیسلامئاوای غەرب، دێولان، سنە، كامیاران، مەریوان، سەقز، بۆكان، بانە، سەردەشت، مەهاباد، نەغەدە، تیكاب، ورمێ، پیرانشار، شنۆ، خۆی، ماكۆ و زۆر ناوچەی دیكە بە جۆش و خرۆشێكی كەموێنەوە رێورەسمی نەتەوەیی نەورۆزیان بەرێوەبرد. 














 
ڕێکه‌وت: 2018-03-21 18:11:47
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )





دیمانه

سیاسی