
رەوەندی كورد لە ناوچەی ئوستفۆڵدی وەڵاتی نۆروێژ وەك نەریتی ساڵانە رێورەسمی نەورۆزیان بەشێوەیەكی بەشكۆ لە شاری سارپسبۆرگ بەرێوەبرد.
ئێوارەی رۆژی سێ شەممە 29ی رەشەممەی 1396ی هەتاوی بەرامبەر بە 20ی مارسی 2018، لە شاری سارپسبۆرگی وەڵاتی نۆروێژ كوردانی نێشتەجێی ناوچەی ئوستفۆڵد رێورەسمی نەورۆزیان بەشێوەیەكی بەشكۆ بەرێوەبرد.
سەرەتا بە سرودی ئەی رەقیب و دەقیقەیەك بێ دەنگی و وەستا وەك رێزێك بۆ گیانی پاكی شەهیدانی كوردستان رێورەسمەكە دەستی پێ كرد، بەرێوەبەرانی رێورەسمەكە بە هەردوو شێوەزاری سۆرانی و كرمانجی بەخێرهێنانی كوردانی بەشدار لە رێورەسمەكەیان كرد. پاشان پەیامی لیژنەی بەرێوەبەری ئاگری نەورۆز لەلایەن حەسەن ئاهەنگریەوە پێشكەش كرا.
لە دوای ئەوە پارچە شیعرێك لەسەر نەورۆز و بەهار لەلایەن سالار شوانیەوە خوێندرایەوە.
لە دوای پێشكەش كردنی پارچە شیعرەكە، ئاگری نەورۆز لەلایەن چوار كەس لە هەر چوارپارچەی كوردستان بە مەشغەڵێك كە دەست بە دەست رۆیشت و كوردێكی خەڵكی عەفرین لە كوردستانی سوریە كرایەوە.
كوردانی ناوچەی ئوستفۆڵد لەدەوری ئاگری نەورۆز وێرای پیرۆزبایی لە یەكتر شادی و خۆشیان دەربری. شایانی باسە ژمارەیەكی بەچاو لە ئەندامانی سازمانی خەبات لە ناوچەی ئوستفۆڵد چالاكانە بەشداری ئەو رێورەسمەیان كرد و پێشوازیان لە نەورۆز و بەهار كرد.
![]() ![]() ![]() |
ڕێکهوت: 2018-03-21 18:26:50
بهشی ( چالاکیهکان )



دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2022-06-23
زیاتر ...

جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-07-02
ماردین زاهدی: مێژوو پڕە لە هەزاران لاپەڕەی زێڕین و نەخەشین لە ئازایەتی و ڕێبەرایەتی کەسانێک کە ژیانیان تەرخانی تێكۆشان لە پێناو ئازادی گەلانی زوڵم لێکراو و ماف ویست کردووە. کەسانێک کە هەر چەشنە کۆسپ و تەگەرەیەک نەیتوانی و ناتوانێ ببێتە بەربەست بۆ ئامانجە گەورەكانیان. ئامانجێک کە چارەنووسی ملیۆن ها کەسی تێدا وەدی دێ و ئەبێتە هەوێنی ڕزگاری و ئازادی لە دەستی زۆڵم و چەوسانەوەی حکومەته دیکتاتۆر و تۆتالیتێرەکان. ئەو حکومەتانەی کە لە جیاتی خزمەت بە میللەتەکانی خۆیان, تەنیا بیری بەرژەوەندی خوازی و پەرەپێدانی بیرۆکەی کۆن و دواکەوتووەکانی خۆیان هەیە. گەلی کورد زیاتر لە ۷۰۰ ساڵە کە لە لا زیاتر ...





