له‌سه‌رهێل 90
دووشه‌مه‌‌ 27 گوڵان 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
لە نەورۆزدا دێی نێ ی مەریوان كەوتەبەر پەلاماری هێزەكانی رژیم

 لە كاتێكدا خەرڵكی دێی نێ خەریکی ئامادەکاریی بۆ بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی نەورۆز بوون، لە لایەن هێزە سەركوتگەرەكانی رژیمەوە كەوتنە بەر پەلامار. 

بەپێی هەواڵەكان ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 29ی ڕەشەممەی  1396ی هەتاوی، هێزە سەركوتگەرەكانی رژیمی ئێران، پەلاماری دێی "نێـ"ـی مەریوانیان داو پێشیان بە بەڕێوەچوونی رێورەسمی نەورۆز لەو دێ یە گرت.

خەڵكی ئەو دێ یە لەو بارەوە دەڵێن: بەهۆی  پەلاماری هێزەكانی رژیم بۆ سەر دێكەیان شەڕ و تێکەڵچوون لە نێوان هێزە سەركوتگەرەكان و خەڵکی ئەو نێ هاتۆتە ئاراوە.

هێزەكانی رژیم بە تەقەی هەوایی و بەكارهێنانی گازی فرمێسکڕێژ هەوڵی بڵاوەپێکردنی خەڵکیان داوە. هێزەكانی رژیم سێ هاووڵاتیی دێی نێ یان بە ناوەکانی "حەمید"، "محەممەد" و "مەحموود" دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.
ڕێکه‌وت: 2018-03-22 18:04:33
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )





دیمانه

سیاسی