له‌سه‌رهێل 92
دووشه‌مه‌‌ 27 گوڵان 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
لانی كەم 10 چالاكی مەدەنی لە شاری سنە دەستبەسەر كراون

هێزە سەركوتگەرەكانی رژیمی ئێران، بە تاوانی بەرێوەبردنی رێورەسمی نەورۆز لە شاری سنە لانیکەم 10 چالاکی مەدەنیی ئەو شارەیان دەستبەسەر کرد.

بەپێی هەواڵ، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی 29ی ڕەشەممەی 1396ی هەتاوی، هێزە سەركوتگەرەكانی رژیمی ئێران لە شاری سنە، بە تاوانی بەرێوەبردنی ئاگری نەورۆز  زیاتر لە 10 چالاكی مەدەنی ئەو شارەیان دەستبەسەر كردووە.

هەواڵدەری هەنگاو ناوی 8 كەس لەو دەستبەسەركراوانەی بەم شێوەیە بڵاو كردووەتەوە:

 موسلم سەعیدپوور، سالار کازمی، عێرفان ساعێدپەنا، ئومید شێخی، ڕامین ساڵحی، خەلیل مینبەری، سدێق ڕۆستەمی و موحسین ڕەزەوی.
ڕێکه‌وت: 2018-03-22 18:08:56
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )





دیمانه

سیاسی