له‌سه‌رهێل 89
دووشه‌مه‌‌ 27 گوڵان 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
ڕەشبگیری گوندی "نێ"ی مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە بەردەوامە

هێزە سەركوتگەرەكانی رژیمی ئێران لە دێی "نێ"ی شاری مەریوان، دوو لاوی خەڵکی ئەو شارەیان دەستبەسەر کرد.

بەپێی هەواڵ، ڕۆژی شەممە 4ی خاکەلێوەی 1397ی هەتاوی، هێزە سەركوتگەرەكانی رژیمی ئێران پەلاماری دێی نێ ی مەریوانیان دا و دوو لاوی ئەو دێ یان بەناوەكانی هاوڕێ پەروازە كوری عەبدوڵا و 15 ساڵە و محەمەدی ئەرژەنگی كوری ئەمین یان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

 

شەوی نەورۆزیش هێزەكانی رژیم هێرشیان کردە سەر دێی نێ و ٧ كەسی خەڵکی ئەو دێ یان دەستبەسەر کردبوو.
ڕێکه‌وت: 2018-03-25 12:49:03
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )





دیمانه

سیاسی