له‌سه‌رهێل 103
شه‌ممه‌ 24 ره‌زبه‌ر 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
ھەوای شاری سەقز لە رەوشێكی مەترسیدار دایە

رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٥ ی خاکەلێوەی ١٣٩٧، ھەوای شاری سەقز بەهۆی خۆڵبارینەوە تووشی دۆخێكی خراپ بووە. بەپێی هەواڵی ھەواڵدەری رەسمی رژیم، ئیرنا، ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم شەپۆلی خۆڵبارینە باقی شارو شارۆچکەکانی پارێزگای کوردستانی گرتۆتەوە، بەڵام لە شاری سەقز رێژەكەی زیاترە. 

ئەم راپۆرتە ئاماژەی بەوەش کردووە کە رێژەی خۆڵبارین لە شاری سەقز گەیشتۆتە حەوت بەرابەری رێژەی مەجاز.

 

لەم ساڵانەی دواییدا خۆڵبارین لە ئێران و ناوچەكانی كوردستان بووە بە دیاردەیەك كە مەترسی بۆ سەر گیانی دانیشتوان هەیە. ئەم خۆڵبارینەش بۆ بەرین بوونەوەی رێژەی ووشكبوونی دارستانەكان و لە ناوچوونی جەنگەڵەكان كە هۆی سەرەكی كەمی باران و هەندێ سیاسەتی دامودەزگاكانی رژیم بۆ لەناوبردنی مەرتەع و دارستانەكان و چەندین بابەتی دیكە دەگەرێتەوە.
ڕێکه‌وت: 2018-03-26 14:53:31
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )





دیمانه

سیاسی