له‌سه‌رهێل 118
شه‌ممه‌ 24 ره‌زبه‌ر 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
دەستبەسەركرانی چوار هاووڵاتیی مەهابادی لەلایەن هێزەكانی رژیمەوە

 هێزە سەركوتگەرەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رژیم لە شاری مەهاباد، چوار هاووڵاتیی کوردیان دەسبەسەر کردووە و بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی ئەو شارەیان ڕاگواستەوە.

بەپێی هەواڵ، لەچەند رۆژی رابردوودا هێزە سەركوتگەرەكانی ئیدارەی بەدناوی ئیتلاعاتی رژیم لە شاری مەهاباد چوار هاووڵاتیی دێی ئیندرقاشی ناوچەی شاروێرانی مەهابادیان بە ناوەکانی "ئیبراهیم بابایی"، "سوارە ڕەحیمی"، "کەریم ڕەسووڵی" و "سیاوەش باغەبانی"  دەسبەسەر کردووە.

هەواڵدەری كوردپا لەوبارەوە نووسیویەتی: "هێزە ئیتلاعاتییەکان ئەو چوار هاووڵاتییە کوردەیان بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ بەرێوەبردنی جێژنی نەورۆز دەسبەسەر کردووە.

 

شایانی گووتنە هێزە ئەمنیەكانی رژیم لە بەرەبەری جەژنی نەورۆزدا بە بانگهێشت و گرتنی چالاكانی كورد هەوڵیان دا رێگە لە بەرێوەچوونی نەورۆز بگرن، بەڵام جەماوەری كوردستان بەبێ گوێدانە هەوڵەكانی رژیم بەشێوەیەكی زۆر بەشكۆ جەژنی نەورۆزیان بەرێوەبرد.
ڕێکه‌وت: 2018-03-26 15:04:27
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )





دیمانه

سیاسی