له‌سه‌رهێل 97
دووشه‌مه‌‌ 27 گوڵان 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
كوژران و بریندار بوونی سێ کۆڵبەر لە شارەكانی شنۆ و سەردەشت

سێ كۆڵبەر لە شارەكانی سەردەشت و شنۆ بوونە قوربانی.

بەپێی هەواڵ رۆژی یەكشەممە 5ی خاكەلێوەی 1397، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەڵماس بەناوی شەهرووز حەمیدزادە لە شاری شنۆ كەوتە نێو رووباری گادەر و خنکا. 

لە شاری سەردەشتیش  ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٤ی خاکەلێوەی 1397، دوو کۆڵبەری خەڵکی ڕەبەت و سەردەشت بە تەقەی هێزە سەركوتگەرەكانی رژیمی ئێران بریندار کراون.

یەكێك لەو كۆڵبەرانە بە ناوی جەماڵ خەباز خەڵكی سەردەشت بە هۆی دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزەكانی رژیم پشتی گوللەی بەردەوتووەو ڕەوانەی نەخۆشخانەی ورمێ کراوە.

 کۆڵبەریکی خەڵکی ڕەبەت بە ناوی ”لوقمان محەممەد زادە“ تەمەن ٣٧ ساڵ هەر لەو ڕۆژدا لە  کانی زەردی سەردەشت بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە سەركوتگەرەكانی رژیمی ئێران بریندار بووە.
ڕێکه‌وت: 2018-03-27 13:38:22
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )





دیمانه

سیاسی