له‌سه‌رهێل 88
دووشه‌مه‌‌ 27 گوڵان 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
كوژرانی كۆڵبەرێكی زەحمەتكیش لەلایەن هێزە سەركوتگەرەكانی رژیمی ئێرانەوە

 هێزە سەركوتگەرەكانی رژیمی ئێران لە سنووری سەردەشت دەستڕێژ لە ژمارەیەك كۆڵبەر دەكەن كە لە ئاكامدا كۆڵبەرێكی لاو دەپێكرێ و گیانی لە دەست دەدا.

بەپێی هەواڵ، سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە 7ی خاکەلێوەی 1397، هێزە سەركوتگەرەكانی رژیمی ئێران لە سنوری کانی زەردی سەردەشت دەسترێژیان لە ژمارەیەك کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بەناوی ئێبراهیم سلێمانی خەڵكی دێی كانی زەرد دەپێكرێ و لە جێدا گیانی لە دەست دەدا.

ئەو كۆڵبەر خێزاندارە و خاوەن چوار منداڵە.

 
ڕێکه‌وت: 2018-03-28 08:19:14
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )





دیمانه

سیاسی