له‌سه‌رهێل 98
دووشه‌مه‌‌ 3 خه‌زه‌ڵوه‌ر 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
دۆسیەی 43  هاووڵاتی كورد رەوانەی دادگای رژیم كرا


هێزە ئەمنیەكانی رژیم دۆسیەی ٤٣ هاووڵاتیی خەڵکی کرماشانیان بە مەبەستی سەپاندنی سزا رەوانەی بێ دادگای رژیم لەو شارە كرد كە ئەو كەسانە لە ناڕەزیەتییەکانی بەفرانباری ساڵی ڕابردوودا بەشداریان كردووە.

هەواڵدەریی”میزان” لە زاری دادستانی رژیم لە پارێزگای کرماشان بڵاوی کردووەتەوە، پەروەندەی ٤٣ هاووڵاتی کە لە مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوودا لەو پاڕێزگایە دەستبەسەر کراون، ڕەوانەی دادگا کراوە.

محەممەد حوسێن سادقی لەبارەی راپەرینی بەفرانبارەوە دەڵێت: رووداوێكی تاڵ بوو كە زیانی بۆ كۆمەڵگە بەدواوە بوو.

ناوبراو لە درێژەدا دەڵێ: بەشێك لە نارەزایەتیەكان بەهۆی گوێنەدان بە داواكانی خەڵك لە باری ئابووریەوە بوو، بەڵام هەر زوو بەرەو هەڵسوكەوتی پێكهاتە شكێنانە برا. ناتەواو بوونی هەوڵەكان نابێ بێتە هۆی ئەوەی ژمارەیەك بە دروست كردنی بشێوی ئاسایشی كۆمەڵگە تێك بدەن.

ڕێکه‌وت: 2018-03-29 17:35:18
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )





دیمانه

سیاسی