له‌سه‌رهێل 100
سێ‌شه‌مه 4 خه‌زه‌ڵوه‌ر 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
مانگرتنی دوكاندار و بازاریانی شارەكانی، سەقز و جوانرۆ

 دووکاندار و بازاریانی شارەکانی سەقز، جوانڕۆ و مەریوان بەناڕەزایەتی بە داخستنی سنوورەکان مانیان گرتووە.

بەپێی هەواڵ، رۆژی سێ شەممە 14ی خاکەلێوەی 1397، بازاڕیان و دووکاندارانی شارەکانی سەقز و جوانڕۆ بە داخستنی دووكان و بازاڕ داوای کردنەوەی سنوورەکانیان کرد.

راپۆرتەكانی گەیشتوو نیشان دەدا كە لەم مانگرتنەدا، بازاڕی گەورەی سەقز، بازاڕی سەرۆ، پاساژەکانی عێرفانی، مەولەوی، کوردستان، تەقی زادە، فولادی، ئاهەنی و مورادوەیسی داخراون و دووکاندار و بازاڕییەکان بە شێوەیەکی هێمنانە لەبەردەم پاساژەکان کۆبوونەتەوە.

هەروەها لە جوانڕۆ دووكاندار و بازاریان لە بەرانبەر فەرمانداری ئەم شارە کۆبوونەتەوە و داوای بەدواداچوون بۆ داواکانیان دەکەن.

شایانی گوتنە لە درێژەی سیاسەتی برسی كردنی خەڵكی كوردستان سنورەكانی داخستووەو مانگی رەشەمەش شارەكانی بانە و پیرانشار دژ بە سیاسەتی داخستنی سنوورەكان مانیان گرت و داوای كردنەوەی ئەو سنوورانەیان كرد كە ژیان و گوزەرانی خەڵكێكی زۆری شارەكانی كوردستانی لەسەر بوو وە خەریكی كاری كۆڵبەری و كاسبكاری بوون.





 
ڕێکه‌وت: 2018-04-03 17:26:35
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )





دیمانه

سیاسی