عەلی بەهرامی: خەڵكی ئێمە هەتا زوڵم و چەوسانەوەی لەسەر بێ بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن.
لەبارەی رووداوەكانی تایبەت بە كوردستان و ئێران و دۆخی كورد لە ئێران و پێوەندی ئەحزاب ماڵپەری "رۆژی كورد" دیمانەیەكی لەگەڵ "عەلی بەهرامی، ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران”، پێکهێناوە کە لێرەدا دەقی ئەو دیمانە بڵاو دەكرێتەوە.
رۆژی کورد: با وهک سهرهتا به پرسیارێکی گشتی دهست پێ بکهین. چ خوێندنهوهیهکتان بۆ دۆخی ئێستای کورد له ڕۆژهەڵاتی کوردستان ههیه؟
بەهرامی: لە ئێستادا بەهۆی ئەوەی ئابووری ئێران داتەپیوە، قەیرانی ئابووری لە پێش هەر شوێنێكی دیكە كاریگەری لەسەر كوردستان هەبووە، وەك دەبینین بێكاری و هەژاری بەشێوەیەكی بەرچاو پەرەی سەندووە، ئەوەش كاریگەری هەبووە لەسەر قەیران و دیاردە كۆمەلایەتیەكانی دیكە، بەشێوەیەكی گشتی لەو بارەدا دۆخی كورد لە كوردستانی ئێران جیا نیە لە دۆخی ناوچەكانی دیكەی ئێران، بەو مانایەی لە ئێستادا هاوشێوەی كوردستان لە زۆربەی ناوچەكانی دیكەی ئێران وەك ئەحواز، سیستان و بەلوچستان، خوراسان، ئیسفەهان و تاران، تەورێز نارەزایەتی بەرین دژ بە سیاسەتەكانی ڕژیم و دۆش دامانی ئەو ڕژیمە لە چارەسەری ئەو قەیران و كێشانەی ئێخەی خەڵكیان گرتووە، هەیە.
لە كوردستان بزووتنەوەیەكی جەماوەری لە ئارا دایە كە درێژكراوەی ئەو بزووتنەوە سیاسیەیە كە زیاتر لە 4 دەیەیە ڕێبەرایەتیی بزوتنەوەی سیاسی، نەتەوەیی و ئازادیخوازانەی كورد دەكات و بووەتە ئادرەسێكی گرینگ و بەهێز بۆ دیتنەوەی چارەسەریی پرسی كورد لە ئێران.
بزوتنەوە جەماوەریەكانی كوردستان بەتایبەت لەم دواییانەدا و بەهۆی كێشە و قەیرانە ئابووریەكان و پرسی ژینگە و كەلتووری چالاكی و هەڵسووڕانی دیار و بەرچاویان هەبووە، بەتایبەت لە یەك ساڵی ڕابردوودا چەندین مانگرتنی گشتی لە شارەكانی كوردستان دژ بە كوشتنی كۆڵبەرانی زەحمەتكێش بەرێوەچووە، بۆ پارێزگاری لە ژینگە و دارستانەكانی كوردستان چالاكی جیاجیا لەلایەن ژینگەپارێزان و ناوەندە تایبەتەكانەوە ئەنجام دراوە، فەرهەنگی و ڕۆشنبیرانی كوردستان دەیان چالاكی ڕۆشەنگەری و ئەدەبی و هونەریان بەرێوەبردووە. ئەمانە بەشێوەیەكی گشتی دۆخی كوردستانمان بەو جۆرە بۆ وێنا دەكات كە لەلایەك ئەگەر چی قەیرانی جۆراوجۆر و بەتایبەت ئابووری ئێخەی خەڵكی گرتووە، بەڵام بەو چالاكیانەی ڕۆژانە بەرێوەدەچن خۆراگری و كۆڵنەدانی چین و توێژەكانی كوردستانمان بۆ دەردەخات كە لە حەستەمترین كاتدا لە مەیداندا دەمێننەوەو خەبات بۆ وەدیهێنانی ویستەكانیان درێژە پێ دەدەن.
رۆژی کورد : بە بڕوای ئێوە بۆچی لایهنه سیاسییهکانی ڕۆژههڵاتی کوردستان ناتوانن ههموویان له ژێر چهترێکی سیاسی و بهرهیهکی هاوبهشدا کۆببنهوه؟
بەهرامی: هۆی جیاجیا هەن بۆ نەبوونی یەكیەتی و تەبایی نێو بزوتنەوەی كوردستان، كە دەكرێ ئاماژە بە دوو خاڵی سەرەكی بكرێ، یەكەم لە بزوتنەوەی كوردستاندا پلۆرالیزم و تۆلێرانس نەبوونە قەناعەت و بروایەكی گشتی و تەنیا وەك دروشم و ژێست گرتن لە ئەدەبیاتی سیاسیماندا بە كار دەبرێن، دووهەم دەسەڵاتخوازی و لێكترازانەكان دەوری زۆریان هەبووە لەوەی كە ئەو كارە حەستەم و قورس بكات.
بەڵام بەسەر ئەوەش دا دروست بوونی “ناوەندی هاوكاری حیزبە سیاسیەكانی كوردستانی ئێران” لەو پێنج لایەنە سەرەكیەی كوردستانی ئێران كە مێژووی 40 ساڵ خەبات و تێكۆشان و پێكەوە كاركردنیان هەیە، لە ئێستادا دەتوانێ سەرەتایەكی باش بێ بۆ ئەوەی ئومێدمان بە هەنگاوی باشتر هەبێ بۆ داهاتوو. دیارە لە ئێستادا ئەو پێنج لایەنە لە هەوڵی ئەوەدان كە بەرەیەكی گشتگیر لە هەموو لایەنە سیاسیەكانی كوردستان كە باوەریان بەو خاڵە سەرەكیانە “روخانی ڕژیمی ئێران، ئێرانێكی دیموكراتیك و دابین بوونی مافە نەتەوەییەكانی خەڵكی كوردستان” هەبێ دەتوانن لەو بەرەیەدا پێك بێنن.
بەم پێیە ئەگەر چی درەنگە بەڵام ئەو هەنگاوانەی لە ئارادان جێی ئومێدن.
رۆژی کورد: زۆر جار باسی ئهوه دهکرێت که نهوهی نوێ، فیکری تهقلیدی و ڕوخساری دووباره و سیاسهتی کلاسیک قبووڵ ناکات و حهز به پێشکهوتن و ئاڵوگۆڕی جددی دهکات، نهوهی نوێی کوردیش ڕهخنهی زۆریان لهو بارهیهوه ههیه، ئایا به چ ڕێکارێک دهکرێت، کهلێنی ئهو دوو جیله بهتایبهتی له ڕۆژههڵاتی کوردستان پڕبکرێتهوه؟
بەهرامی: من پێم وایە لەو ناوچەی ئێمەی تێدا دەژین بزوتنەوەی هیچ كام لە نەتەوەكانی دەورووبەر ئەوندەی بزوتنەوەی كوردی خاوەن فكری نوێ و دەستەواژەی تازە نین. پێم وایە دەكرێ لەوەكانی پێش خۆمان دەرس وەرگرین و كەموكوریەكان ڕاست كەینەوە و خاڵە بەهێزەكان بەهێزتر بكەین. نەوەی نوێی كورد دوو بەشە ئەوەی لە ناوخۆی كوردستان باڵای كردووەو پەروەردە بووە، یان ئەوەی لە دەوری شۆرش یان لە ناوخۆ بوون و كاریگەری شۆرشیان لەسەر بووە. من پێم وایە ئەوەی لە دەوری شۆرش یان ئەوانەی لە ناوخۆ بوون و كاریگەری شۆرشیان لەسەر بووە خوێندنەوەیان بۆ بابەتە سیاسیەكان جیایە لەگەڵ ئەو بەشەی دیكە. ئەوەی لە دەوری شۆرش بوون ڕێ و ڕێبازی جیلەكانی پێشتر بەرۆژ دەكەن و لە پێناو سەرخستنی تێدەكۆشن، بەڵام كارێكی دروست و بەجێیە تاكی كورد بە ڕوانگەیەكی ڕەخنەگرانە لە بابەتەكان بروانێ و لێكدانەوەو بەدواداچوونیان بۆ بكات و جێگرەوە یان ئالترناتیو بۆ ڕەخنەكەی هەبێ. ئەوكات كار بۆ چەسپاندنی بكات شتێكی دروست و بەجێیە. من لەگەڵ ئەو ڕەخنەگرانە نیم كە تەنیا قسە دەكەن و لە كردەوەدا لەگەڵ نین.
ڕۆژی کورد : پهرتهوازەیی لایهنه سیاسییهکان تا چهند بووهته هۆکارێک بۆ ئەوەی خەڵك لە ناوخۆی وڵاتدا لە خەباتی ئەحزابی کوردستانی دڵسارد ببنەوە؟
بەهرامی: لێكترازان كەم و زۆر كاریگەری هەبووە، بەڵام خەڵكی ئێمە دڵسارد نین لە خەباتی ئەحزاب، بەڵكوو تەمەنا دەكەن بەجێی لێكترازان یەكگرتوو بن، لە دوای لێكترازانیش خەڵكی ئێمە وازیان لە ئەحزاب نەهێناوە بەڵكوو ڕاستەوخۆ و ناراستەوخۆ هەوڵ دەدەن و فشار دروست دەكەن لەسەر حیزبەكانیان بۆ ئەوەی یەكبگرنەوە. ئەمە ئەو ڕاستیەمان پێ دەڵێ كە خەڵكی ئێمە هەتا زوڵم و چەوسانەوەی لەسەر بێ بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن.
ڕۆژی کورد :ڕاسان چییه و چی لێهات؟
بەهرامی: ئێمە هەر حەرەكەتێكمان دژ بە رژیم پێ چاكە، بەڵام تێبینمان لەسەر جۆر و هەنگاوی تاكلایەنە لەو بارەوە هەیە. پێمان وایە كارێكی لەو چەشنە دەبێ بە هەماهەنگی ئەو لایەنانە بكرێ خاوەن هێزی پێشمەرگەن و دەبێ كارێكی گشتگیر بكرێ ئەو كات كاریگەری باشی دەبێ.
ئاگاداری وردەكاری ئەوە نیم كە چی لێهاتووە.
رۆژی کورد: وەک ئاگادارن ڕێژهی ئیعدام له ئێراندا بهردهوام له ههڵکشاندا بووه و کوردیش پشکی شێری بهرکهوتووه، ئایا چ ڕێگهیهک بۆ کۆتاییهێنان بهو تاوانه مرۆییه بهدی دهکرێت؟
بەهرامی: ئێعدام حوكمێكی نامرۆڤانەیە كە لەلایەن ڕژیمە دیكتاتۆرەكانەوە دژ بە خەڵكی خۆیان بەرێوەدەچێ. ڕژیمی ئێرانیش هەر لە سەرەتای بەدەسەڵات گەیشتنەوە حوكمی ئێعدامی وەك هۆیەك بۆ سزادانی بیر جیاوازان و نەیارەكانی و هاوكات بە قەولی خۆیان بۆ چارەسەری هەندێ كێشەی كۆمەڵگە بەكار هێناوە، بەڵام بەو شێوە نە توانی بیرجیاوازان لە ناوبەرێ و چارەسەری كێشەكانی كۆمەلگەی پێ كرا، من پێم وایە وێڕای فشاری ڕێكخراوە نێونەتەوەییەكان بۆ لابردنی سزای ئێعدام لە ڕژیمی ئێراندا، بەڵام وەك دەبینین ڕژیمی ئێران پلەی یەكەمی هەیە لە جێبەجێ كردنی حوكمی ئێعدام. من پێم وایە هەتا ڕژیمی ئێران هەبێ حوكمی ئێعدامیش جێبەجێ دەكا، تەنیا بە نەمان و ڕوخانی ئەو ڕژیمە دەكرێ كۆتایی بەو كردەوە نامرۆڤانەیە بێ.
بهشی ( دیمانه )
بهشی : ههواڵی ئێران کات : 2021-03-03

بڕینی ئینتەرنێت وبێ خەبەری لە هەلومەرجی ناڕازیان لە سیستان و بەلووچستان.
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2021-02-26
46 یاسادانەری ئامریکایی دژی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکانی سەر ڕژیمی ئێرانن
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2021-02-26
کوژرانی لانیکەم 10هاووڵاتی بەلووچ لە لایەن هێزەکانی ڕژیمی ئێران.
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2021-02-23
دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-07-23
وتوووێژی بەڕێز مامۆستا سەید جەلالەددینی حوسەینی لەگەڵ گۆڤاری k21 سازدانی دیمانه : ئه حمه د سه فا مامۆستا سەید جەلالەددین حوسەێنی یەکێک لە کەسایەتیە شۆڕشگێرەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، پیاوێکی ئایینیەو لە مێژ ساڵە دژ بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی خەبات دەکات و بۆ مافی نەتەوایەتی گەلەکەی تێدەکۆشێ، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ چەند کەس لە مامۆستایانی هاوبیری لە دوای شۆڕشی سەرانسەری گەلانی ئێران و لەگەڵ دەسپێکی سیاسەتی نامرۆڤانە و کورد کوژی کۆماری ئیسلامی(سازمانی خەباتی کوردستان)ی دامەزراندووە تایبەتمەندی ئەو رێکخراوەیە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەوەیە کە یەکەم ڕێکخراوی سیاسیە کە باوەڕی بە بنەماکانی ئایینی ئیسلام زیاتر ...
جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
كاك بابەشێخی حوسێنی: دابەشكردنی كوردستانی ئێران بەسەر ئەم هێز و ئەو هێزدا رەد دەكەینە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2017-11-12
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2021-02-21
ئازاد حوسێنزادەبە کەڵک وەرگرتن لە زمان لە واتای چێژ و ئازار، دۆستایەتی و دوژمنایەتی، ئەوین و قین، سەربەستی و کۆیلایەتی تێدەگەین. هەموو چەمک و تێگەیشتنێك لە زمانەوە سەرچاوە دەگرێ. بە گشتی زمان بوارێکە دونیامان بۆ واتادار دەکا. لە سەرەتای لە دایک بوونەوە وەک سیستێم لە هزری مرۆڤ دا جێگیر دەبێ و تا ئەو ڕۆژەی لە ژیانداین لە گەڵمان دەژی. هەر لە ڕێگای زمانیشەوە تێگەیشتن دێته ئاراوە. زمان ئاوێنەی باڵانوێنی کولتور و هزری ئەو نەتەوەیە کە قسەی پێدەکا. بەسەرهاتی کۆن، چیڕۆک و ئەفسانە کە هەڵگری واتا و شێوەی ژیانن هەر لە ڕێگای زمان دەگواسترێنەوە.بە گوێرەی ڕێکاری یۆنسکۆ لە سەردەمی ئێستادا هەر کەس شارەزای زما زیاتر ...


پەیامی سازمانی خەبات بۆ سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان سەبارەت بە دەستگیركرانی چالاكانی كورد
بهشی : سیاسی رۆژ: 2021-01-30
تێڕامانێک لە شاڵاوە دڕندانەکانی ئەم دوایەی ڕژیمی ئاخوندی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
بهشی : سیاسی رۆژ: 2021-01-27

