له‌سه‌رهێل 101
دووشه‌مه‌‌ 3 خه‌زه‌ڵوه‌ر 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
دۆناڵد ترامپ : لە هەر كوێ كێشە هەبێ، رژیمی ئێران لە پشتیەوەیەتی

 رۆژی 4ی بانەمەڕی 1397 دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئامریکا لە كۆبوونەوەیەكی هاوبەشدا لەگەڵ سەرۆک کۆماری فەرانسە لە کۆشکی سپی ووتی :باسی ئێمە  لەبارەی رژیمی ئێران و زۆربەی بابەتانی دیکە وەکو تروریزم  بە شێوەی گشتی و لەبارەی رێکەوتنی ناوکەیی لەگەڵ رژیمی ئێرانە.

ئێمانۆئێل ماکرۆن دەیهەوێ باس لەسەر  ئەوانە بکرێ ، و ئێمە لەبارەی بابەتانی جۆرواجور باس دەکەین .

دۆناڵد ترامپ لە وەڵامی ئەو پرسیارە کە ئێوە بەهیوان لە رێکەوتنی ناوکەیی بمێننەوە ؟ ووتی: خەڵک بووچونی من لەبارەی ئەم رێکەوتنە دەزانن ئەم رێکەوتنە زۆر خراپە. ئێمە ۱٥۰ملیار دولارمان داوە بە رژیمی ئێران ، یەکو سێ دەهەم میلیار دولار بە شێوەی نەقد ، و سەندوقی دراوەی نەقدی، ئەمە هەڵەیە و نابێ دوبارە بێتەوە.

ئێمانوئێل ماکرۆن لە وەڵامی پرسیارێك لە بارەی رێکەوتنی ناوکەیی  رژیمی ئێران و بە دۆناڵد ترامپ چی دەڵێن ؟ ووتی:من پێی دەڵێم بابەتی رێکەوتن بابەتێکی گرینگە ، بەڵام ئێمە دەبێ بە شێوەی گشتی تر لە هێڵی پاراستنی ناوچەکە و دۆخی سوریە و هەڵبژاردنی داهاتوی عێراق ، پاراستنی هاوڕێیانمان ببینین و كاری ئێمە لەسەر کەم کردنەوەی هێژموونی رژیمی ئێران لە ناوچەکەیە و بەرجام بەشێک لەم وێنە گشتیەیە.

لە درێژەدا دۆناڵد ترامپ ووتی : لە خۆرهەڵاتی ناوەراست لەهەرکوێ كێشە هەبێ رژیمی ئێران لە پشتیەوەیەتی. لە یەمەن و سووریە جیاوازی نیە و رژیمی ئێران لە پشتی ئەو کێشانەیە.

چاو لە هێزە شەڕکەرەكان بکەن رژیمی ئێران هەموکات لەوێیە و ئێمە نابێ بهێڵین  کردەوە تایبەتیەکان کە ئێستا هەیە درێژە پێ بدرێ.

رێکەوتنی رژیمی ئێران کارەساتە ، و موشەک تاقی دەکەنەوە ، مانای چیە ؟ ئێوە دەبینن موشەکی بالستیک تاقی دەکاتەوە ،ئەمە چ شێوە رێکەوتنێكە کە ئێوە بۆتاقی کردنەوەی مووشەک لە هەمو شوێنێکدا رێگەتان داوە.

چاو لێ کەن هەموو كردەوەیەكی  خورهەڵاتی ناوەراست دەستی رژیمی ئێرانی تێدایە.

ئەمە چ رێکەوتنێکە ئێمە ئەم رێکەوتنە خراپەمان بەستوە ، وێڕای ئەوە باسی لەسەر دەکەین .

سەرۆک کۆماری ئامریکا لە وڵام بۆ پرسیارە کە رژیمی ئێران وتویە ئەگەر رێکەوتن هەڵوەشێتەوە چالاکی ناوکەیی خوۆی دەس پێ دەکات ووتی: لەداهاتودا دەیبینین ، بۆئەوان کارێکی ئاسان نیە کەدوبارە دەس پێ بکەنەوە ، و نابێ دوبارە دەس پێ بکەنەوە.

 

ئەگەر دوبارە دەس پێ کاتەوە کێشەی گەورەی بۆ درووس دەبێتەوە ،گەورەتر لەوەی کە پێشتر هەبوە و  ئەوان ئەگەر پڕۆگرامی ناوکەیی خۆیان دەس پێکەنەوە ،کێشەوگرفتی زۆرتر لەوانەی پێشتر دێتە رێگایان .
ڕێکه‌وت: 2018-04-25 18:44:14
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی