له‌سه‌رهێل 103
سێ‌شه‌مه 4 خه‌زه‌ڵوه‌ر 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
راپۆرتدەرانی بێ سنوور: ئێران لە پلەی 164ی جیهان بۆ ئازادی چاپەمەنی دایە

 رێكخراوی راپۆرتدەرانی بێ سنوور لە نوێترین راپۆرتی خۆی لە بارەی ئازادی چاپەمەنی لە جیهان، ئیشارە بە زیادبوونی رق و قین بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان، هاندان بۆ بەرەورووبوونەوە لەگەڵیان و چەسپاندنی زانیاری لەلایەن دەسەڵاتە دیكتاتۆرەكان وریایی دا.

بۆ ساڵی 2018، رژیمی ئێران لە پلەی 164 لە 180 وەڵاتی جیهان جێی گرتووە.

بەپێی وتەی ئەو رێكخراوه، هیچ پێشكەوتنێك لە باری ئازادی راگەیاندن و چاپەمەنی لە ئێران بەدیی ناكرێ و هەروا لە پلەی خوارەوەدا جێی گرتووە.

 

وڵاتەكانی نۆروێژ، سوئێد و هولەند لە پلەكانی یەكەم هەتا سێ دا جێگەیان گرتووە.
ڕێکه‌وت: 2018-04-25 18:49:18
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی