له‌سه‌رهێل 99
دووشه‌مه‌‌ 3 خه‌زه‌ڵوه‌ر 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
ئێمانوئێل ماکرۆن: لەوانەیە ترامپ رێکەوتن لەگەڵ ئێران وەلانێ

رۆژی چوارشەممە 5ی بانەمەڕی 1397  ئێمانوئێل ماکرۆن بە هەواڵنێرانی ووت: ترامپ وەکوو بەشێک لە "ستراتیژی زیادکردنی  فشار" ،لە رێکەوتنی ناوکەیی لە گەڵ ئێران دەچێتەدەر. ماکرۆن ووتی: بە بۆچوونی من ئەو لەبەر هۆکاری ناوخۆیی، بەبڕیاری خۆی دەست لەم رێكەوتنە هەڵدەگرێ.

وتەکانی ماکرۆن ئەوە دەردەخات لەم سەفەرەی بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكان، نەیتوانیوە بۆچوونی ترامپ لەبارەی ئەم رێکەوتنە بگۆڕێ.

 

ماکرۆن وتی: چاوپێکەوتنی ئەو لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا وەکوو بەرەو پێش بردنی چوارچێوەیەكی بەهێز لەبارەی ئێران لەگەڵ ئەمریكا بۆ دوای هەڵوەشاندنەوەی رێکەوتنی ناوکەیی ، سەرکەوتوو بووە. ناوبراو هەروەها پێشبینی ئەوەی كرد ئەمریكا لە دوای دەرچوونی لە رێکەوتنی ناوکەیی "گەمارۆی توند" دژ بە ئێران دەسەپێنێ.
ڕێکه‌وت: 2018-04-26 18:48:53
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی