له‌سه‌رهێل 60
دووشه‌مه‌‌ 3 خه‌زه‌ڵوه‌ر 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
بوئینگ پێدانی فرۆکە بە رژیمی ئێران دوا دەخات

 ھەواڵدەری رۆیتەرز رایگەیاند کە ئەمرۆ پێنج شەممە ٦ ی بانەمەری ٩٧، لەکاتێکدا کە دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئامریکا خەریکی پێراگەیشتنە بە بابەتی ئەوەی کە ئایا لە رێکەوتن لەگەڵ رژیمی ئێران بچێتە دەرێ یان نا، کۆمپانیای بوئینگ کریاری تازەی بۆ فرۆكەكانی پەیدا کردووە. 

ئەو ھەواڵدەریە زیادی کرد: کۆمپانیای بوئینگ ھیواداربوو کە ئەمساڵ فرۆكەكانی بدات بە رژیمی ئێران، ئەم بابەتە دورەدیمەنی پێدانی فرۆکەکانی بوئینگ بە رژیمی ئێرانی زیاتر لێڵ کردووە. سەرۆکی ئەو کۆمپانیایە بەھۆی زیادبونی داواکاری کرینەوە، چیتر نیگەرانی ئەوە نیە کە ئەگەر رێکەوتنی ئەتۆمی رژیمی ئێران ھەڵوەشێتەوە دەبێتە ھۆی کەمکردنەوەی بەرھەمھێنانی فرۆكەی نەفەر ھەڵگری ٧٧٧ و سەدان پیشە بخاتە مەترسیەوە.

دنیس مویلینبرگ بەرێوەبەری کارگێری باڵای کۆمپانیای بوئینگ لە کۆنفرانسێکی تەلەفۆنیدا گوتی: ئێمە ئەمساڵ ھیچ پێدانێکمان بۆ رژیمی ئێران نیە کە پێشتر بەرنامەمان بۆ دانابێ یان بەشێک بێ لە بەرھەمھێنانی ئێمە، ھەربۆیە پێدانی فرۆکەکان ھاوتەریبی پرۆژەی ئامریکا وەدوا کەوتون. 

 

بوئینگ لە دیسامبری ٢٠١٦ بە فرۆشتنی ٨٠ فرۆکە بە ئێران ایر  لەسەر رێکەوتنی نێوان تاران و دەسەڵاتدارانی جیھانی بۆ کرانەوەی موعامەلە تیجاریەکان لە بەرانبەر بەربەست دروستکردن لە ھەمبەر چالاکیە ناوکەییەکانی رژیمی ئێران رەزامەندی دەربریبوو. سەرچاوەی پیشەسازی فرۆکەسازی گوتی پێشتر بریار بوو بوئینگ ئەمساڵ ٣فرۆکەی نەفەر ھەڵگری ٧٧٧ بدات بە رژیمی ئێران  بەڵام ئەو بابەتەی گۆریوەو فرۆکەکانی بە کریارانی دیکە فرۆشتووە.

 
ڕێکه‌وت: 2018-04-26 18:55:05
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی