له‌سه‌رهێل 79
دووشه‌مه‌‌ 3 خه‌زه‌ڵوه‌ر 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
دۆناڵد ترامپ: رژیمی ئێران كێشەیەكی راستەقینەیە بۆ وەڵاتی ئێمە

 رۆژی پێنج شەممە 6ی بانەمەڕی 1397، دۆناڵد ترامپ سەرۆك كۆماری ئەمریكا لە وتووێژێكی تەلەفونی لەگەڵ فاكس نیوز لەبارەی سەردانی ئیمانۆئێل ماكرۆن بۆ ئەمریكا وتی: ئەو ئێستا جیا لەو كاتەی هاتە كۆشكی سپی سەیری رژیمی ئێران دەكا، ئەوە گرینگە. ئیمانوئێل ماكرۆن دەزانێ‌ كە من لەبارەی چ بابەتێكەوە لەسەر رژیمی ئێران قسە دەكەم، ئەو رژیمە كێشەیەكی راستیەقینەیە بۆ وەڵاتی ئێمە، سەرۆك كۆماری پێشوو رێكەوتنێكی مەترسیداری لەگەڵ بەستن و 150 ملیار دولاری دانێ‌ كە یەك لەسەر دەی ئەو پوڵە بە نەقد بوو. پوڵی نەقدیان لە جەعبە و بەستە بە فرۆكەكان دەگواستەوە كە بەدەرە لە بیركردنەوە. یەك دەیەمی ملیاریان دا لە بەرامبەردا تەنیا كارێك كە ئەوان كردیان دروشمی مەرگ بۆ ئەمریكا بوو، هەر چەند ماوەیەكە ئەو هات و هاوارە ناكەن و لەوەتی من هاتووم ئەو دروشمانە نادەن. ئێمە ئیتر بەلەمی بچووك نابینین كە بە دەوری كەشتی و پاپۆرەكانماندا بسوورێنەوە. چوونكە دەزانن ئەگەر بەدەوریان دا بسوورێنەوە ئیتر ئاسارێكیان نامێنێتەوە.
ڕێکه‌وت: 2018-04-26 19:09:13
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی