له‌سه‌رهێل 109
سێ‌شه‌مه 4 خه‌زه‌ڵوه‌ر 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
پرۆژە بریاری گەمارۆی رژیمی ئێران لەسەر پێشێلكردنی مافەکانی مرۆڤ پەسند کرا

كۆنگرەی ئامریکا بە زۆرینەی دەنگ پرۆژەبریاری ناسراو بە "یاسای وەڵامدانەوەی مافەکانی مرۆڤ و بەبارمتەگرتنەکانی ئێران"ی پەسند کرد.

بەپێی ئەم یاسا، کە بە ٤١٠ دەنگی بەڵێ لەبەرامبەر ٢ دەنگی "نا" پەسند کرا، حكومەتی ئامریکا دەبێ لە ماوەیەکی دیاریکراودا ڕاپۆرتی خۆی لەبارەی  ئەو بەرپرسانەی رژیم بە کۆنگرە بداتەوە کە مافەکانی مرۆڤیان پێشێل کردووە.

پێشتر "ئێد ڕۆیس" سەرۆکی کۆمیتەی کاروباری دەرەوەی مەجلیسی نوێنەران وتبووی: چەندین ساڵە رژیمی تاران کەڵک لە نامرۆڤانەترین شێوەكانی شکەنجە دژ بە نەیارانی خۆی وەردەگرێ و جیابیرانی ئێعدام دەکات، بەڵام کەمتر وا بووە کە لێپرسراوانی کۆماری ئیسلامی بە بەرپرسیار بناسرێن.

ناوبراو وتوویشیەتی: ئەم رژیمە لە هەوڵدایە تاکوو بۆ وەرگرتنی باج لە ئامریکا کەڵک لە هاووڵاتییانی ئامریکایی وەربگرێت؛ بۆ وێنە ئێستا هاووڵاتییەکی ئامریکایی لە ئێراندا دەسبەسەر کراوە کە لە دۆخ و رەوشێكی سەختی جەستەییدا ڕاگیراوە.
ڕێکه‌وت: 2018-04-27 19:16:34
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی