له‌سه‌رهێل 99
سێ‌شه‌مه 4 خه‌زه‌ڵوه‌ر 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
بەتاوانی پێشێل كردنی گەمارۆ نێونەتەوەییەكان سێ دەڵاڵی ئێرانی _ئەمریكایی دەسگیركران

 ئەمریکا سێ دەڵاڵی  رژێمی ئێران کە نیشتەجێی ئەمریکان بەتاوانی قاچاخی فرۆشتنی کەلوپەلی ماشین بە تاران و پێشێلکردنی گەمارۆ تیجاریەكانی ئەمریکا دژی رژێمی ئێران دەستبەسەر کرد. 

به پێی راپۆرتی بیزنێس ئیستاندارد ئەو سێ دەڵاڵە بە ناوەکانی سەدری عیماد، واعیز پووران ئازاد و حەسەنعەلی مشیر فاتمیان  کەڵکیان لە سیستەمە  پێشکەوتووەکانی نێودەوڵەتی وەرگرتووە بو دابین کردنی  دارایی قاچاخی کەل و پەلی ماشین بۆ تاران. بە پێی ئەو راپۆرتە ئەوان هەروا بە هۆی دەورگێران لە سیستەمی گواستنەوەی ماڵی درووست کراو بۆ خۆبواردن لە یاسا و رێوشوینەکانی گەمارۆی ئابووری رژیمی ئێران، فەرمانی گەران و گرتنیان بۆ دەرچوبوو. بیزنێس ئیستاندارد زیادی کرد ، ئەگەر تاوانەکە لەسەر دەلالەکان ساغ بێتەوە سەرجەم به سی ساڵ زیندان و  میلیۆنێك و 250 هەزار دولار سزا دەدرێن. 

حەوتووی رابڕدوویش دادگایێک لە لوس ئانجلێس لە ئەمریکا  دوو کەس لە دەلاڵانی چەكوچۆڵی رژێم کە بە دوای قاچاخی کەل و پەلی فرۆکەی سەربازی بۆ ئێران بوون مەحکووم کردووە. 

 

بە پێی ووتەی وەزارەتی داگوستەری  ئەمریکا زاویک زەرگریان54 ساڵە لە ساڵی 2017 لە دادگایێک لە لوس ئانجێلۆس بە تاوانی پێشێكردنی یاسا نێودەوڵەتیەکان و رێوشوێنەکانی گەمارۆ تاوانەكانی لەسەر ساخ بوویەوە.
ڕێکه‌وت: 2018-04-30 17:26:04
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی