له‌سه‌رهێل 57
دووشه‌مه‌‌ 3 خه‌زه‌ڵوه‌ر 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
وردەكاری موشەكباران كردنی بنكەیەكی گەورەی رژیمی ئێران لە سوریە

 بنكەیەكی گەورەی هێزەكانی رژیمی ئێران لە سوریە مووشەكباران كرا.

بەپێی راپۆرتی سكای نیوز شەوی یەكشەممە 9ی بانەمەری 97 لە ئاكامی تەقینەوەیەكی گەورە و گڕگرتنی بەشێكی بەرچاو لە ناوچەی شاخی ئەلبەحوس 47 لە باشووری شاری حەما لە سوریە زیاتر لە 40 بەكرێگیراوی رژیمی ئێران و هێزەكانی ئەسەد كوژران و 60 كەسیش بریندار بوون.

ئەو تەقینەوە گەورەیە لە ئەنبارێكی رژیمی ئێران لە شاری سەلحەب لە ناوچەی رۆژئاوای حەما رووی داوە.

 

چالاكان دەڵێن شاری 47 كە بە شاخی مەعرین ناسراوە لە 10 كیلۆمەتری شاری حەما هەڵكەوتووە وەك یەكێك لە بنكە سەربازیەكانی رژیمی ئێران دەناسرێ كە تیایدا تاقمە چەكدارە ئەفغانی، پاكستانی، لوبنانی و عێراقیەكان جێگیر كراون. لەو بنكە گەورەدا تاقمە چەكدارەكانی سەربە رژیمی ئێران بار دەهێندران و ئەنباری چەكوچۆڵ و تەقەمەنی تێدایە.
ڕێکه‌وت: 2018-04-30 17:32:14
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی