له‌سه‌رهێل 96
دووشه‌مه‌‌ 3 خه‌زه‌ڵوه‌ر 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
رژیمی ئێران گەورەترین پشتیوانی ترۆریزمە

 رۆژی یەکشەممە ۹بانەمەری ۹۷ مایک پەمپەئۆ وەزیری دەرەوەی ئامریکا لە كونفرانسی خەبەری هاوبەش لەگەڵ عادڵ ئەلجوبەیر ووتی: ئێمە لەگەڵ هاوبەشەكانی عەرەبستانی سعودی بۆ بەرەوڕووبونەوە  لەگەڵ هەڕەشەكان دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی ئەم وڵاتە هاوكاری دەکەین. ئەم كارە بەتایبەتی لەگەڵ رژیمی ئێران دەست پێ دەكا.

رژیمی ئێران بە گشتی  ناوچەکەی ئاڵۆز کردوە. پشتیوانی لە چەکدار و گروپە تروریستیەکان دەکات. چەکدارانی حوسی لە یەمەن چەکدار دەکات و كاری هاک کردنی ئێنترنت دەباتەپێش و پشتیوانی لە رژیمی جینایەتکاری ئەسەد  دەکات. بە پێچەوانەی دەوڵەتی پێشوو ئێمە کەمتەر خەمی ناکەین  لە ترۆریزمی رژیمی ئێران.

لە راستیدا رژیمی ئێران گەورەترین پشتیوانی ترۆریزم لە جیهاندایە. ئێمە دەمانەوێ دڵنیا بین لەوەی رژیمی ئێران  هەتا هەتایە دەستی بە چەکی ناوکەیی نەگا.

رێکەوتنی ناوکەیی بەم شێوەی ئێستا، ئەو دڵنیایە نادات و ئێمە درێژە بە کار لەگەڵ هاوپەیمانانی ئوروپاییمان ئەدەین کە ئەو گۆڕانكاریانە لە رێكەوتنی ناوكەیی دا بكەین، بەڵام ئەگەر رێ نەکەوین، دۆناڵد وتویە لەو رێکەوتنە دەچێتە دەرەوە. 

 هەروەها بۆ وەزیری دەرەوەم تەئكید كردەوە كە یەكیەتی کەنداوی فارس پیویستە، ئێمە دەبێ دەستمان پێی بگات.

 رژیمی ئێران لەیەمەن پشتیوانی لە توندوتیژی  و دابین کردنی چەک و تەقەمەنی و پشتیوانی ئابوری و بارهێنانی چەکدارانی حوسی درێژە پێ ئەدات ئەمە پێشێل کردنی بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشه.

چەکدارانی حوسی بەردەوامن لە مووشەكباران كردنی عەرەبستانی سعودی و كردنە ئامانجی کەشتیوانی دەریای سوور و هەڕەشە لە خەڵکی عەرەبستانی سعودی دەكەن.

لەکاتێکدا ئێمە بەردەوامین لە   یارمەتی دانی عەرەبستانی سعودی و دابین کردنی  پێداویستی بەرگری، و پشتیوانیان لە پاراستنی سنورەکانیان  درێژە ئەدەین، تاقە رێگای چارەسەری سیاسی، رێگای هێمنی و ئارامی  درێژماوە لەیەمەن و کۆتایی هێنان بەو ئێش و رەنجە دەزانم و لەسەر ئەوە رێکەوتووین.

من و عادڵ ئەلجوبەیر بە گشتی پشتیوانی دكەین لە هەوڵەکانی نوێنەری رێکخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ بەرەو پێشبردنی رێگای چارەسەری سیاسی کە کۆتایی بەم شەڕە ناوخوییە بێنێ، لە رێگایێک بۆ  چارەسەر کردنی  شەڕ و دۆخی خراپ و ناخۆشی مرۆڤایەتی پشتیوانی دەکەین .

چەکدارانی ئەلقاعیدە و داعش لە جزیرەی عەرەبی لە بوونی كەلێنی درێژماوەی سیاسی و ئاسایشی دروست بوون و بە هۆی شەڕ و خراپتر بوونی دۆخی مرۆیی یەمەن کەڵکی نابەجێ وەرگیراوە .

 

کاتێک شوێنێکی ئارام بەو گروپانە بدرێ وڵاتی ئامریکا دەكەوێتە ژێر هەرەشە.
ڕێکه‌وت: 2018-04-30 18:05:04
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی