له‌سه‌رهێل 93
دووشه‌مه‌‌ 3 خه‌زه‌ڵوه‌ر 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
دەزگای قەزایی رژیم فەرمانی فیلتەرینگی تلگرامی دا

دەزگای قەزایی رژیم فەرمانی فیلترینگی تلگرامی دا.

رۆژی دوو شەممە 10ی بانەمەری 1397 دەزگای قەزایی رژیم فەرمانی داخستن و فیلترینگی تلگرامی لە ئێران دا. 

راگەیێنەكانی حكومەت نوسیان: لێكۆڵەری لقی دووی دادسەرای فەرهەنگی و چاپەمەنی تاران داوای لە تێكرای ناوەندەكانی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت كرد كە رۆژی دوو شەممە 10ی بانەمەر تێكرای ماڵپەر و ئەپلیكەیشنی تۆری كۆمەڵایەتی تلگرام راگرن.

دەزگای قەزایی رژیم هۆی ئەو بریارەی بۆ كەڵك وەرگرتنی راپەریوان و نارازیان لە تۆری كۆمەڵایەتی تلگرام راگەیاند و وتی: بەپێی داواكاری زۆر دژ بە تۆری كۆمەلایەتی تلگرام كە لەگەڵ سەرمایەگوزاری خاریجی و بەبێ لەبەر چاوگرتنی قانوون و رێوشوێنەكانی كۆماری ئیسلامی چالاكی ناقانوونی و بێ حەساو و كتاو لە مەزای مەجازی وەڵاتدا كردووە و ئەوەش مەجالێكی باشی بۆ چالاكی تاقمە تیرۆریستیە نێونەتەوەییەكان رەخساندووە و هەروەها هەنگاوی تاقمە نەیارەكان لە بشێویەكانی بەفرانباری 1396 و زۆرێك لە كردەوە دژە ئاسایشیەكانی دیكە لە رێگەی ئەو پەیامنێرەوە رێكخراوە، فەرمانی راگرتنی پەیامنێری تلگرام دەرچووەو رادەگەیەندرێ. سەرپێچی لە جێبەجێ كردنی ئەو فەرمانە سزای بە دواوە دەبێ.
ڕێکه‌وت: 2018-05-01 07:31:39
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی