له‌سه‌رهێل 95
سێ‌شه‌مه 4 خه‌زه‌ڵوه‌ر 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
بانگەواز بۆ ئابلۆقەی ئەو شیركەتانەی كە پشتیوانی لە رژیمی ئاخوندی دەكەن

 دە کەس لە ئەندامانی مەجلیسی ئەمریکا لە هەر دوو حیزب، بە ناردنی نامەیەک بۆ سەرۆک کۆماری ئەو وەلاتە داوایان لێ كرد كە گەمارۆی ئەو شیرکەتانە بدا کە رژیمی ئاخوندیان لە بەرێوەبردنی سانسۆر دژی راپەریوان و نەیاران پشتیوانی کردووە و لە کردەوەکانی رژیم بۆ پێشگرتن لە بەكارهێنانی خەڵکی ئێران لە تۆری کۆمەڵایەتیەکان دەوریان هەبووە.

 ئیلیانا رۆزلهتینن سەرۆکی کومیتەی رۆژهەلاتی ناوەراست و باکووری ئەفریقا کە لەگەڵ براد شێرمەن لە ئەندامانی بەرزی دیمۆکراتی کومیتەی دەرەوە لە نووسەرانی ئەو نامەن دەڵێ: من و براد دارێژەری نامەیەکین کە تێیدا داوا لە دەوڵەتی ئەمریکا دەكا پاڵپشتی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران بێ.

 

دەولەتی ئەمریکا دەبێ لە هەموو توانای خۆی بۆ پێشگرتن لە رەوتی سەرکووت و سانسۆر لە لایەن رژێمی ئاخوندی کەڵک وەربگرێ.
ڕێکه‌وت: 2018-05-03 16:30:25
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی