
كوردانی نیشتەجێی وەڵاتی سوئیس گردبوونەوەیەكیان بە مەبەستی مەحكوم كردنی حوكمی ئێعدامی رامین حوسێن پەناهی و پشتیوانی لە مانگرتنی شاری بانە بەرێوەبرد.
رێکەوتی 11/05/2018 لەشاری بێڕن ی وڵاتی سویس لقی سویسی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی ڕۆژھەڵات بە بەشداری 4 کۆمیتەی سویسی :
سازمانی خەباتی کوردستانی ئیران
کۆمەڵەی زەحمەتکیشانی کوردستان
حیزبی دیموکراتی کوردستان
کۆمەڵەی شورشگێڕی کوردستانی ئیران
گردبوونەویێکی نارەزای دژ بە ئیعدامی ڕامین حوسەین پەناھی و ھەروا بۆ پشتیوانی لە خەڵکی خۆڕاگری بانە بەڕێوە برد.
جێگای ئاماژەیە لەم گردبوونەوە نارەزاییەدا کە کۆمەڵێکی بەرچاو لە کوردانی دانیشتووی وڵاتی سویس تێدا چالاکانە بەشداریان کرد و ھەروەھا کۆمیتەی حیزبی شیۆعی کوردستان و کانونی پەنابەرانی ئیرانی لە سویس بۆ پشتیوانی کردنی مانگرتنە گشتیەکەی شاری بانە و هەروەها بۆ دەربڕینی ناڕەزاییەتی و مەحکوم کردنی حوکمی نا عادلانەی ئیعدامی ڕامین حوسەین پناهی بە شێوەیێکی بەرچاو بەشدار بوون.
شایانی باسە هەردو بەیاننامەی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان کە بۆ پشتیوانی مانگرتنەکەی شاری بانە و هەروەها مەحکوم کردنی حۆکمی ئیعدامی رامین حۆسەین پەناھی در کرابوو ، بە هەر دو زمانی کوردی و فارسی خوێندرایەوە و هەروەها بە زمانی ئالمانی چاپ و لە ناو خەڵکی شاری بێڕن دا بڵاو کرانەوە.
بە پێویستی دەزانین لێرەدا سپاسی ئەو بەرێزانە بکەین کە ئەرکی بەرێوەبردن و خۆیندنەوەی بەیان نامەکانیان بە هەردو زمان گرتە ئەستۆ. بەڕێوەبەران : بەرێز کاک خۆسرەو خزری و دادە شەهێن مۆدرسی.
خۆیندنەوەی بەیان نامەی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی ڕژھەڵاتی کوردستان بۆ پشتیوانی مانگرتوانی شاری بانە بە زمانی کوردی لە لایەن بەرێز كاك ئازاد حوسێنزادە بەرپرسی کۆمیتە سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران و هەروەها بە زمانی فارسی لە لایەن کاک عبدولرحمانی ئەحمەد پوور ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان خوێندرایەوە.
بەیاننامەی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بۆ محکوم کردنی حۆکمی ئیعدامی رامین حۆسین پناهی ، بە زمانی فارسی لە لایەن کاک پەیمان خزری ئەندامی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان کوردستان و هەروەها بە زمانی کوردی لە لایەن کاک شاھۆ ئەندامی حیزبی کۆمەڵەی ئێران خۆیندرانەوە.
لە درێژەی ئەم گردبوونەوەدا پەیامی بنەماڵەی رامین حۆسین پناهی لە لایەن بەڕێز سیروان حۆسین پناهی ئامۆزای رامین حۆسین پناهی خۆیندرایەوە.
جاڕێکیتر لە لایەن خۆمانەوە سپاسی ھەموو ئەو لایەن و کەساییەتیانە دەکەین کە لەم گردبوونەوە ناڕەزاییەدا ھاوکار و بەشدار بوون.
لقی ناوەندی ھاوکاری حیزبەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە سویس
بهشی ( چالاکیهکان )
ناونیشای وتار: مەحكومیەتی حوكمی ئێعدامی رامین حوسین پەناهی و پشتیوانی لەمانگرتنی بانە

سزای دڕندانەی لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی بەلووچ لە زیندانی کەهنوج جێبەجێ کرا
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-02
هێرشی دڕندانەی بەسیجانی زانكۆ بە چەقۆ, بە بیانووی حیجاب بۆ سەر کچێکی خوێندکار
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-02

پێداگری سەرۆکی دەزگای قەزایی ڕژیم، لەسەر بەردەوامیی لەسێدارەدانانەکان
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-01
