
رۆژی سێ شەممە 29ی جۆزەردانی 1397 بە ئامادەبوونی بەشێك لە حیزب و رێكخراوەكانی كوردستان و چالاكانی مافی مرۆڤ لە بەردەم بارەگای ریكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان ئاكسیۆنێكی نارەزایەتی بۆ مەحكووم كردنی حوكمی سیدارەی رامین حوسین پەناهی بەرێوە چوو.
نوینەرایەتی هەولێری سازمانی خەبات ی كوردستانی ئیران بەسەرپەرشتی بەرێز كاك شۆڕش حاجی بەرپرسی پێوەندیی هەولێر و ئەندامی سەركردایەتی لەو ئاكسیۆنە بەشدارییان كرد و دەنگی خۆیان خستە پاڵ دەنگی باقی بەشداربووان بو پشتیوانی لە ئیعدام نەكردنی رامین و هەر بەو مەبەستەش لە چەندین پەیام و بەیاننامەدا رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان و رێكخراوەكانی مافی مرۆڤیان لە جینایەتی رژیمی ئاخوندی لە راست خەلكی كوردستان و بە تایبەتی لە كەیسی رامین حوسێن پەناهی ئاگادار كردەوە.
خۆپیشاندەران داوایان لە ناوەندەكانی نێودەوڵەتی كرد كە لە هەموو توانای خۆیان بۆ پێش گرتن لە ئەگەری ئیعدامی رامین حوسین پەناهی كەڵك وەریگرن.
بهشی ( چالاکیهکان )



دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2022-06-23
زیاتر ...

جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-07-02
ماردین زاهدی: مێژوو پڕە لە هەزاران لاپەڕەی زێڕین و نەخەشین لە ئازایەتی و ڕێبەرایەتی کەسانێک کە ژیانیان تەرخانی تێكۆشان لە پێناو ئازادی گەلانی زوڵم لێکراو و ماف ویست کردووە. کەسانێک کە هەر چەشنە کۆسپ و تەگەرەیەک نەیتوانی و ناتوانێ ببێتە بەربەست بۆ ئامانجە گەورەكانیان. ئامانجێک کە چارەنووسی ملیۆن ها کەسی تێدا وەدی دێ و ئەبێتە هەوێنی ڕزگاری و ئازادی لە دەستی زۆڵم و چەوسانەوەی حکومەته دیکتاتۆر و تۆتالیتێرەکان. ئەو حکومەتانەی کە لە جیاتی خزمەت بە میللەتەکانی خۆیان, تەنیا بیری بەرژەوەندی خوازی و پەرەپێدانی بیرۆکەی کۆن و دواکەوتووەکانی خۆیان هەیە. گەلی کورد زیاتر لە ۷۰۰ ساڵە کە لە لا زیاتر ...





