
كۆبوونەوەی نێوان دەورەیی شۆرای میللی موقاومەتی ئێران لە رۆژەكانی 14 و 15ی پووشپەری 1397 بە بەشداری بەرێز كاك بابەشێخ حسێنی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران بەرێوە چوو.
لەسەرەتای كۆبوونەوەی شۆرا خاتوو مەریەمی رەجەوی سەرۆك كۆماری هەڵبژێردراوی شۆرای میللی موقاومەتی ئێران ووتەیێكی پێش كەش كرد و ووتی: لە ئێستا دا بابەتی سەرەكی رووخانی رژیمی نامەشروعی ئاخوندییە كە شۆرا هەر لە سەرەتاوە بۆ ئەو ئامانجە دامەزراوە و لەو رێیەش دا هەموو هێزی خۆی بەكار هێناوە. خاتوو رەجەوی ئاماژەی بە هەولەكانی شۆرا لەو پێناوە دا كرد و باسی لە لە قاودانی پێشیلكاری مافی مرۆڤ لە رژیمی ئاخوندان و بەرنامەی دروست كردنی چەكی كۆمەڵكوژ و ناردنی ترۆریسم بو دەرەوە و دەستێوەردانەکانی سپای قودس و بەرنامەموشەكیەكانی رژیم كرد. ناوبراو هەروەها داوای جێگۆركێ كردن بە سیاسەتی بڕشت و جیددیەت لەبەرانبەر نەرم و نیانی و موماشاتی وەڵاتانی كۆمەڵگای جیهانی لە بەرانبەر رژیمی ئاخوندی كرد و ئەو گۆرانكارییەی بە زامنی ئاشتی و تەناهی لە ناوچەكە و جیهان زانی. بەریز رەجەوی جارێكی تر لە قسەكانی دا وێرای ئاماژە بە دۆخی هەستیاری ناوخۆیی، پرۆژەی هاوپەیوەندی نەتەوەیی هێز و لایەنە سیاسیە تێكۆشەرەكانی دووبارە كردەوە.
بەرێز كاك بابەشێخ حسێنی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات ی كوردستان كە وەك چاودێر بانگهێشتی كۆبوونەوەی شۆرا كرابوو لەسەر چەندین تەوەری گرینگی تایبەت بە كوردستانی ئێران و خەباتی خەڵك بۆ رووخانی دەسەلاتی ئاخوندی قسەی كرد و راوبۆچوونی سازمانی خەباتی كوردستانی خستە بەر سەرەنجی ئەندامانی شۆرا و بەشداربووان.
شۆرای میللی موقاومەتی ئێران لە 30 پووشپەری 1360 دامەزراوە وەك حكوومەتی كاتی و گوازەرەوە دەناسرێ و هەموو سالێك لەبەرەبەری نزیك بوونەوەی یادی دامەزراندنی كۆبوونەوەی سالانەی خۆی گرێ دەدا. لە گەڵ پەسەند كراوەكانی ئەو شۆرایە گەڵاڵەی خودموختاری بۆ كوردستانە كە لە 12 مادە دا مافی سیاسی و حقوقیەكانی خەلكی كوردستان پەسەند كراوە.
بهشی ( چالاکیهکان )



دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2022-06-23
زیاتر ...

جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-07-02
ماردین زاهدی: مێژوو پڕە لە هەزاران لاپەڕەی زێڕین و نەخەشین لە ئازایەتی و ڕێبەرایەتی کەسانێک کە ژیانیان تەرخانی تێكۆشان لە پێناو ئازادی گەلانی زوڵم لێکراو و ماف ویست کردووە. کەسانێک کە هەر چەشنە کۆسپ و تەگەرەیەک نەیتوانی و ناتوانێ ببێتە بەربەست بۆ ئامانجە گەورەكانیان. ئامانجێک کە چارەنووسی ملیۆن ها کەسی تێدا وەدی دێ و ئەبێتە هەوێنی ڕزگاری و ئازادی لە دەستی زۆڵم و چەوسانەوەی حکومەته دیکتاتۆر و تۆتالیتێرەکان. ئەو حکومەتانەی کە لە جیاتی خزمەت بە میللەتەکانی خۆیان, تەنیا بیری بەرژەوەندی خوازی و پەرەپێدانی بیرۆکەی کۆن و دواکەوتووەکانی خۆیان هەیە. گەلی کورد زیاتر لە ۷۰۰ ساڵە کە لە لا زیاتر ...





