له‌سه‌رهێل 76
پێنجشه‌ممه‌ 1 ره‌زبه‌ر 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
زانایەک بۆ من تەنها بویه یادگاریی

 عبدالحەمید سیوەیلی

زۆر کەمن ئەوانەی مامۆستا شیخ جلال الدینی حسێنی نەناسن ، جا یان به خزمەتی گەیشتون ، ان ناوو ناوبانگیان بیستووه.

من یەکێکم لەوانەی له نزیکەوه بە خزمەتی گەیشتووم.

یەکەم دیدار/ سەرەتای هەشتاکان بوو، من تەمەنم تەنها 10 ساڵ دەبوو، له سەر شەقامی سەرەکی ئوردوگای زۆرەملێی کەنارو وەک هەرمنداڵێکی دیکەی ئوردوگا یاریم دەکرد، له پر 3 لاندکروزەری پڕ له پێشمەرگه له بەردەممان راوەستان. ئەوەی سەرنجی راکێشام مەلایەکی مێزەر سپی ریش ماش و برنجی له پێشی دانەیەکیان هاتەخوار، خەڵکەکه ورده ورده چون بەرەو پیری و دەست و موستیان لەگەل کردو هەندێکیان دەستیان ماچ کرد، ئێمەش چوینه پێش دیمەنەکه زۆر سەرنجی راکێشام ( نەمدیبوو ، مێزەر به سەرێک وەک پێشمەرگه بێته ناو خەڵک ) هێنده سەرنجم دا ، کاتێک رۆیشتن. منیش بەراکردن چومه ماڵەوه و هاوارم کرد باوکه، مەلایەکم بینی پێشمەرگه بوو، باسەکەم گێرایەوه ) باوکیشم فه رمووی ئەی بۆ زووتر نەهاتی بەداخەوه ئەو زانایه خۆشەویستی منه. ئەوه مامۆستا شێخ جەلالی حسێنی بووه. کورم ئەو رەئیسی سازمانی خەباته.

لێرەوه ئەوەی بۆ من بویه خولیا ئەوه بوو که ئەم شەریعەت و ئایینی ئیسلامه هێنده ئازادی خوازه، زانا بوێرەکانی دەبێ بەردەوام سەرمەشقی ئازادی و سەرفرازی بن (له قازی پێشەوا هەتا ئەمرۆی مامۆستا شێخ جلال)

دیداری دووەم

له پایتەختی هەرێمی کوردستانی باشور (هه ولێر) له خزمەت جەنابی م. مەلا ئەحمەدی شافیعی و م.اسماعیلی دێرێ و م.شیخ موحسینی مزفتی و کۆمەڵێک له دۆستاندا بوین، فەرموویان بۆ سەردانێکی جه نابی ماموستا شێخ جەلال نەکەین ، من زۆر پێم خوش بوو . کاتێک گەیشتینه خزمەتی له سەعات 5ی ئێواره هەتا سعات 10ی شەو له خزمەتیدا بوین. بێجگه هەستان بۆ نوێژو نان خواردنی ئێواره، هەموو ئەو ساتانەی تر له گەرمەی مناقشه و گفتووگۆی زانستی دا بوین له بوارەکانی (شەریعه ، سیاسی ، کۆمەڵایەتی ، فەرهەنگی و مێژوویی ) ئەم زانا بەرزه له هەر بارێك که دەدوا وات هەست دەکرد هێنده بالایه که تەمەنێکه قال بووەتەوه تیایدا. لێرەش سەرنجی راکێشام که حەیفه مروڤ له هەر باسێکدا هاتەگۆ ، دەبێ هێنده مەعلوماتی پێ بێت که دەوروبەرەکەی سوود مەند بن لێی. ناکرێ به خۆت بڵێی خوێندەوار و رۆشنبیر بەڵام نەتوانی له کۆر و مەجلیسدا سەرنجی ئامادەبوان ڕانەکێشی . 

دیداری سێیه م و کوتایی /

ئه م جارەیان به خزمەتی گەیشتم بەلام بەداخەوه ، بێدەنگ و ئارام ، هیچی نەگوت بەلام زیاتر ئاموژگاری کردم . ئەم جارە کەس پێنەدەکەنی، هەموو ئامادەبوان یان خەمبار بون یان دەگریان ، ئەم جاره نەک تەنها من بەڵکوو زۆرێک له دۆستان و خوشەویستان و نیشتمانپه روەران له خزمەتیدا بوین.

ئەمجارەیان هەموومان له شاری سلێمانی یەوه بەرەو دوا مەنزڵگای هەتایی به ئەدەبەوه له پشتییەوه دەرۆیشتین بەره و گوندی (واژه) ی شارباژێر، بەرەو ئەو شوێنەی که تەنها مانگێک لەوه پێش خۆی چوبوو دیاری کردبوو، ئەمجاره له خزمەتیدا دەرۆیشتین بەلام بۆ خواحافیزی هەتا هەتایی بۆ گۆرستانی (خدری زینده) لەوێ هەموو کوران و کچان و ریش سپی و سەرسپیەکانی (واژه) به چاوی پڕ له فرمێسکەوه له پێشوازیدا بوون.

دوای بەخاکسپاردنی شەرەفی ووتاری به خێرهاتنم له جیاتی خزمانی (واژه ) پێسپێردرا. دل تەنگ بووم به کۆچی دوای، بەلام خۆشحال بووم بۆ دوا دیدار.

لەوێیش وانەیەکی به سەرجەم سرکرده سیاسی و هاوڵاتیان و پیشمەرگه قارەمانەکانی کوردستان دا ، که ئەگەر عەودالی سەربەخۆیی و سەرفەرازی کوردو کوردستانن، ئەوا دەبێ، برا بن، تەبا بن، خۆنەویست و دڵسۆز بن، دەبێ وا بکەن دوژمن له تەباییتان بترسێ، نەک به پێچەوانەوه (کەستان به قسەی ئەویتر و نوێنەرایەتی ئەویتر تەنانەت له قسەشدا رازی نەبێت ) چونکه دواجار ئەرزشتان نابێ و هەر جموجولێکتان کرچ و کاڵ دەردەچێ.

له کۆتاییدا ؛ مامۆستا ئێمەی بە کۆڵێک خەمەوه به جێ هێشت، خۆی چویه ئارامگایی هەتایی. گەیشت به پلەی بەرز و ئێمەشی خستە بەردەم بەرپرسیارێتی مێژوویی گەل و ئایین و کوردستان.

 

هه زاران رەحمەت و سڵاو بۆ گیانی مامۆستا سەید جەلالی حسێنی و سەرجەم شەهیدان و خەمخۆرانی (دین و ژین) ی خەڵک و خاکی پیرۆزی کوردستان
ڕێکه‌وت: 2018-07-17 11:04:13
به‌شی ( سیاسی )







  به‌شی : هه‌واڵی کوردستان   کات : 2021-09-22

باوکی ڕامین حسێن پەناهی کۆچی دوایی کرد

به‌شی : هه‌واڵی کوردستان   رۆژ: 2021-09-16


سەعید ئەفکاری برای نەوید ئەفکاری دەست بەسەر کرا.

به‌شی : هه‌واڵی ئێران   رۆژ: 2021-09-13

دیمانه

سیاسی