
هەیئەتێكی سازمانی خەبات سەردانی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانی كرد.
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١ی گەلاوێژی ١٣٩٧ی كۆچی خۆری، شاندێکی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستیی سەید "کامیل نوورانی فەرد" ئەندامی دەفتەری سیاسیی سەردانی دەستەی کارگێریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد و لە لایەن هەیئەتێکی حیزبی دیموكراتەوە بە سەرپەرەستیی "محەممەد نەزیف قادری" ئەندامی دەستەی کارگێڕیی ئەو حیزبەوە پێشوازییان لێکرا.
لەو سەردانەدا، دوو لایەن لەسەر کۆمەڵێک پرسی سیاسی و پێوەندیدار بە كوردستانی ئێران، ئاڵۆگۆڕە سیاسییەکانی ئێران، هەڕەشەکانی رژیم لە ئۆپۆزیسیۆنی کوردی لە ئێران و ئەرکی سیاسی و نەتەوەیی لایەنە سیاسییەکانی ئەو بەشەی كوردستان ئاڵوگۆڕی بیرورایان کرد .
لە کۆتاییدا لەسەر پێوەندی دۆستانە و هاوکارییەکانی هەر دوو حیزب جەخت کرایەوە.
بهشی ( چالاکیهکان )
ناونیشای وتار: سەردانی شاندێكی سازمانی خەبات بۆ لای حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران

سزای دڕندانەی لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی بەلووچ لە زیندانی کەهنوج جێبەجێ کرا
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-02
هێرشی دڕندانەی بەسیجانی زانكۆ بە چەقۆ, بە بیانووی حیجاب بۆ سەر کچێکی خوێندکار
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-02

پێداگری سەرۆکی دەزگای قەزایی ڕژیم، لەسەر بەردەوامیی لەسێدارەدانانەکان
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-01
