له‌سه‌رهێل -1
چوارشه‌مه‌ 15 پووشپه‌ڕ 2722
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
پەیامی رێكخراوی لاوانی خەباتی كوردستانی ئێران بۆ هەشتەمین ساڵیادی كۆچی دوایی مامۆستا

 


لاوانی خوێن گەرم و تێكۆشەر


خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان


خەڵكی خۆراگری كوردستان


 


هەشت ساڵ بەسەر كۆچی دوایی یەكێك لە سەركردە دیارو رێبەرانی 


نەتەوی كورد، مامۆستا سەید جەلالدین حسێنی،تێ‌ دەپەڕێ‌.


مامۆستا سەید جەلالدین سەركردە و رێبەرێكی خۆشەویستی نێو جەماوەر، سەركردەیەكی خەم خۆر و میهرەبان، مامۆستایەكی زانا، شارەزایەكی بلیمەت لە دینی ئیسلام، شاعیرێكی بەتوانا، زمانەوانێكی لێهاتوو، مێژوو زانێكی كەم وێنە بوو، كە سەلماندی خۆشی ژیانی ئازادی نەتەوەكەیەتی.


جەنابی مامۆستا سەركردەیەكی لێهاتوو،جێگەی باوەڕی خەڵكی بە شەرەفی كوردستان بوو كە تا كۆتا ساتەكانی تەمەنی پێشڕەوی كردن، بەداخەوە كە لێرەدا دەرفەتی ئەوەمان نابێت كە باسی هەموو ئەو تایبەتمەندییانەی جەنابی مامۆستا بكەین.


مامۆستا سەید جەلالدین تەنها لە مینبەرەوە رێنوێنی خەڵكی نەكرد بەڵكو لەماڵا و لە هەر كۆڕو كۆبونەوەیەك وانەی شۆرشگێری و كوردایەتی فێری خوێندكارەكان و خەڵك دەكردو دژ بە دیكتاتۆری و زوڵم و نابەرابەری هانی دەدان.


هەر لەگەڵ دەست پێكردنی شۆرشی گەلانی ئێران دژ بە رژێمی پاشایەتی، مامۆستا سەیدجەلالدین پێشرەوی خەڵكی راپەڕیوی كوردستانی دژ بە زڵم و زۆرداری كرد و هەستی كوردایەتی و شۆرشگرێری لەناو دڵی خەڵكدا زیاتر بە تین كرد.


لە دوایی سەركەوتنی شۆرشی گەلانی ئێران و هاتنە سەركاری دەسەڵاتی خومەینی، مامۆستا سەید جەلالدین هەر زوو لە ماهییەت و مەبەستی دەسەڵاتی ئاخوندی تێگەیشت هەر زوو دژ بە پلان و بەرنامەی نامرۆڤانەی رژێمی ئاخوندی وێستایەوەو ئەم جارەش وەك پێشرەوێكی سیاسی شارەزا و جێی متمانە هاتە مەیدان و خەباتی دژ بە زوڵم دەست پێكرد و لە هەموو ناوچەكانی كوردستان خەڵكی دژ بە دەسەڵاتی رژێمی ئاخوندی هان دەدا و هەموو هەوڵیكی بۆ دابین كردنی ئازادی و مافەكانی نەتەوەكەی بوو.


دوای هێرشی رژێم بۆ كوردستان و سەپاندنی شەرێكی ناڕەوا بەسەر گەلی كوردا. لە 5ی خەرمانانی 1359 كۆچی خۆری،مامۆستای دڵسۆزو نیشتمانپەروەر، سازمانی خەباتی دامەزاند و دژایەتی زوڵم و دیكتاتۆرییەتی بۆ قۆناغێكی نوێ‌ دەست پێكرد و ئەم جارە بە دامەزراندنی سازمان خەڵكی هیوای گەورەتریان هەڵچنی و لاوانی خوین گەرمی وڵات پۆل پۆل پەیوەندیان بە ریزەكانی سازمانی خەباتەوە گرت بۆ درێژەپێدانی خەبات بۆ ئازادی.


بە پێویستی دەزانین ئاماژە بەو ڕاستیە بكەین كە مامۆستا سەید جەلالدین هەمیشە پاڵپشت و یارمەتیدەری لاوان بووە و لاوانی خوێن گەرمی وڵات لە دوور و نزیك هەمیشە تامەزرۆی ئەوە بوون كە بەخزمەت جەنابی مامۆستا بگەن و پەروەردەیەكی دروست لە خزمەت جەنابیان وەربگرن. هەروەها لاوانی خوێن گەرم و شۆرشگێر و لێنەبڕاوی سازمانی خەبات بەرهەمی پەروەردەی دروستی جەنابی مامۆستا و رێبازی پیرۆزی سازمانی خەباتن.


مامۆستا سەید جەلالدین حسێنی لە وتاریكیدا دەفەرمووێت ( نابێت بە ساڵێك و دوو ساڵ و دە ساڵ و پەنجا ساڵا دەبێت نەسلەها و نەسلەها بەدوای یەك دا هەتا گەیشتن بە ئاوات موبارەزە بكەن)، هەر ئەم باوەرەیە كە لاوانی شۆرشگێری ریزەكانی سازمانی لەسەر پەروەردە بووە و ئێمەش وەك لاوانی خاوەن باوەری ریزەكانی رێكخراوی لاوان و سازمانی خەبات لە هەشتەمین ساڵیادی كۆچی دوایی مامۆستا سەید جەلالدین پەیمان نوێ‌ دەكەینەوە كە دێژەپێدەری رێبازی پیرۆزی مامۆستا سەید جەلالدین 


حسێنی و سازمانی خەبات بین و هەتا گەیشتن بە ئاوات موبارەزەبكەین.


 


هەزاران درود و سڵاو بۆ رۆحی پاكی مامۆستا سەید جەلالدین حسێنی.


سەركەوێ خەباتی ئازادیخوازی گەلی كورد.


 


بروخێ رژێمی ملهوڕی ئاخوندی.
ڕێکه‌وت: 2018-07-30 15:55:08
به‌شی ( لاوان )






  به‌شی : هه‌واڵی کوردستان   کات : 2022-07-06 08:15:48
به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-07-02

به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-06-30


سیاسی