له‌سه‌رهێل 80
یه‌کشه‌ممه‌ 12 پووشپه‌ڕ 2722
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
بەرێوەچوونی رێورەسمی هەشتەمین ساڵیادی كۆچی دوایی جەنابی مامۆستا سەیید جەلال حسێنی

 شەوی شەممە 6ی گەلاوێژی 1397 لە بارەگای ناوەندی سازمانی خەبات رێورەسمی هەشتەمین ساڵرۆژی كۆچی دوایی مامۆستا سەیید جەلال حسێنی دامەزرێنەری سازمانی خەبات  و رێبەریی نەتەوەیی گەلی كورد بە ئامادەبوونی بەرێز كاك بابەشێخ حسێنی سكرتێریی گشتی بەرێوە چوو. رێورەسمەكە بە فاتیحەو دەقیقەیێك بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە شەهیدانی سوورخەڵاتی كوردستان و بە تایبەتی مامۆستای نەمر دەستی پێكرد. 

پاشان داوا لە بەرێز كاك بابەشێخ حسێنی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران كرا كە پەیامەكەی بەو بۆنەوە پێش كەش بكات. بەرێزیان  لەووتارێكدا تیشكی خستە سەر چەندین لایەنی بەرزی كەسایەتی مامۆستای نەمر و بە ئاوردانەوە لە كەسایەتیە دەگمەنەكەی مامۆستا باسی چەندین وێستگەی گرینگی ژیانی جەنابی مامۆستای كرد. بەرێز كاك بابەشێخ حسێنی لەبەشێكی تر لە قسەكانی دا تیشكی خستە سەر سیاسەتە ئوسولیەكانی سازمانی خەبات و  مانەوە لەسەر ئەو ئوسولانەی بە سەرمایە و بایەخێكی گرینگی سازمان ناساند.  بەرێز حسێنی لە درێژەی وتەكانی دا  ئاماژەی بە دۆخی ناسكی ئێران و ئەركەكانی جوڵانەوەی رزگاریخوازانەی گەلەكەمان كرد و رەوشی قەیراناویی دەسەڵاتی ئاخوندی بە دەرفەتێك بۆ وەدیهێنانی ئالۆگۆری قوڵ و بنەڕەتی سیاسی لەئێران لێكدایەوە و دوورەدیمەنی ئامانجی رووخانی دەسەڵاتی بە روون وەسف كرد.

لەدوای ووتەكانی بەرێز كاك بابەشێخ حسێنی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران پەیامی رێكخراوی ئافرەتان لە لایەن بەرێز خاتوو فاتم عەبدوڵلا زادە بەرپرسی كومیتەی سلێمانی رێكخراوەوە پێش كەش كرا. لەدوای پەیامی رێكخراوی ئافرەتان، فیلمێكی دیكۆمێنتاری لەسەر چەندین قۆناغی گرینگی ژیانی سیاسی جەنابی مامۆستا سەیید جەلال حسێنی پێش كەش كرا. 

مامۆستا محەممەد ئەدیبی بەرنوێژی مزگەوتی كەوپێچی بانە كە ماوەێكە بە هۆی فشارە لەرادەبەدەرەكانی وەزارەتی ئیتلاعات ناچار بە بەجێهێشتنی زێدی خۆی بوو و یەكێك لە میوانانی رێورەسمەكە بوو، بە بۆنەی هەشتەمین ساڵیادی كۆچی دوایی جەنابی مامۆستا وتاری پێش كەش كرد. بەرێز مامۆستا ئەدیبی لە وتەكانی دا ئاماژەی بە گەورەیی و خۆشەویستی جەنابی مامۆستا شێخ جەلال و دەور و نەخشی بەرێزیان لە راپەرین و سازدانی جەماوەری راپەریو دژی سیستەمی پاشایەتی كرد و مانەوە لەسەر بایەخ و بەلێنەكانی خۆی بۆ گەلەكەی بە یەكێك لەو هۆكارانە زانی كە مامۆستای بۆ هەتا هەتایە لە ناو دڵی خەڵكدا بە زیندوویی دێلێتەوە. 

 

پەیامی رێكخراوی لاوانی خەبات ی كوردستانی ئێران لە لایەن بەرێز كاك عەتا سەعیدی ئەندامی رێكخراوی لاوان  پێش كەش كرا. جێگەی باسە لە ناوئاخنی رێورەسمەكە چەندین سرود و پەخشانی بە پێز پێش كەش كرا.



 
ڕێکه‌وت: 2018-07-30 16:22:05
به‌شی ( چالاکیه‌کان )






  به‌شی : هه‌واڵی ئێران   کات : 2022-07-03 17:52:21
به‌شی : هه‌واڵی کوردستان
ڕێکه‌وت : 2022-06-29

به‌شی : هه‌واڵی کوردستان
ڕێکه‌وت : 2022-06-26

به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-06-25

سیاسی